هەرێم و بەغدا لەسەر دوو مەرجی ناردنی مووچە ڕێککەوتن
06:50 - 25/08/2025
زەمەن پرێس:
ئەندامێکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێستا وەفدی
حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدادن و دوو له مه‌رجه‌كانی ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی
فه‌رمانبه‌ران رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر كراوه.
شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند،
ئێستا وەفدی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدادن و دوو له مه‌رجه‌كانی ناردنی مووچه‌ی
مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر كراوه، ته‌نیا داهاتی نانه‌وتیی
ماوه، ئه‌گه‌ری زۆره له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و
خاڵه‌ش بكرێت كه په‌یوه‌ندی به داهاتی نانه‌وتییه‌وه هه‌یه.
ئاماژەى بەوەشکرد، ده‌بێت سبەینێ ته‌یف سامی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی
ئه‌م دوو رۆژه‌ی وەفدی هه‌ولێر و به‌غداد به نووسراوێك بباته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران تاوەکو گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
شیروان دووبەردانی دەڵێت، ئه‌گه‌ر نووسراوه‌كه ئه‌رێنی بێت ئه‌وا هه‌ر
سبەینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا ده‌كات كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌مویلی
مووچه بكات و هەر سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت.