دەزگای ئاسایاشی هەرێم زانیاری نوێ لەسەر رووداوەکانى لالەزار ئاشکرا دەکات
07:23 - 23/08/2025
زەمەن پرێس:
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ میدیای
یەکێتی رایگەیاند: لاهور شێخ جەنگی لای ئاسایشە و لە دەزگای ئاسایش زیندانیکراوە و
بە رێگەی مەدەنی داوای لێکرا بێتە بەردەم دادگا، بەڵام رەتیکردەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، ١٩بۆ ٢٠ کەس لە رووداوەکەی لالەزار برینداربوون و
زۆربەیان چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تەنها دوو کەسیان لە
نەخۆشخانە ماون.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم روونیکردەوە، پۆڵاد شخ جەنگی تەندروستی
باشە و دوای جهێشتنی نەخۆشخانە دەبرێتە زیندان، رێبواری حامی حاجی غالی لە دەزگای
ئاسایش زیندانیکراوە.
سەبارەت بە دەستگیرکراوەکانیش عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای
ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لە رووداوەکەی لالەزاردا ١٥٠ چەکدار دەستگیرکراون.
هەروەها عەقید سەلام عەبدولخالق، باسی لەوە کرد، یەکەمجار چەکدارانی
لالەزار تەقەیانکرد و کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیان کوشت و چەند کارمەندێکی
دیکەشیان بریندارکرد، تەنها زیانی مادی بەر هاوڵاتییانی مەدەنی کەوتووە و ئەویش
بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە.