تەرمی دایک و کچێک لە ماڵێکدا لە هەڵەبجە دۆزرانەوە
09:03 - 06/09/2025
زەمەن پرێس:
ئەمشەو تەرمی دایک و
کچێک لەنێو ماڵێکدا لە شاری هەڵەبجە دۆزراونەتەوە و لێکۆڵینەوەى پۆلیس لە
ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.
بەپێی زانیارییەکانى
زەمەن ئێوارەى ئەمرۆ تەرمی دوو کەس ماڵێکدا لە گەڕەکی باخی میری هەڵەبجە
دۆزراونەتەوە و پۆلیس گەیشتووەتە شوێنى ڕووداوەکە، تەرمەکان گەیەنراونەتە
نەخۆشخانە
بەپێی زانیاریەکان
ئەو دوو کەسەی تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە دایک و کچێکن، بەڵام هێشتا هۆکاری
رووداوەکە نازانرێت و دیار نیە کە رووداوەکە کوشتن بووە یان هۆکاری تر