36 کوردستان

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: زیاتر لە دوو هەزار و 500 کیلۆمەتر ڕێگاوبان قیرتاو و دروست کراوە

01:30 - 11/08/2025

زەمەن – هەرێمی كوردستان

 

 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەمەوێت بە هاووڵاتییان بڵێم هاوتەریبی پرۆژەی هەولێر-کۆیە، لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆیە بۆ دوکانیش جێبەجێ دەکرێت و دەبێتە تەواوکاری ڕێگای هەولێر- سلێمانی.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی هەرێم باسی لەوەشکرد: ڕێگای دوکان – سلێمانی ڕێگەیەکی دوسایدە، پێش کۆتایی ئەم ساڵ کۆیە دوکانیش دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە ئێستادا لە ئامادەکردنی تەواوکردنی دیزانی پرۆژەکەین و بەمنزیکانە دەدرێتە بەڵێندەر و پێش کۆتایی ساڵ، دەست بە کارکردنی ئەو ڕێگایەش دەکرێت.

وتیشی: “هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە بەستنەوەی پایتەختی کوردستان بە شاری سلێمانییەوە پرۆسەیەکە دەستمان پێکردووە لە داهاتوودا تەواو دەبێت، هیوادارین لەماوەی دووساڵدا دووسیادی هەولێر – سلێمانی بەو ستانداردە تەواو بکرێت کە هاووڵاتییان بتوانن بە سەلامەتی هاتوچۆی بەسەردا بکەن.

دانا عەبدولکەریم، ئەوەشی خستەڕوو: وەک وەزارەتەکەیان ماستەر پلانێکی تەواویان بۆ ڕێگاکانی هەرێمی کورستان هەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەپدێتی ئەو ماستەر پلانە دەکەنەوە، چونکە لە چوارچێوەی ڕووداوێکی ئەندازیاریدا کە تایبەت دەبێت بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەپدێتی ماستەر پلانەکە بۆ هاووڵاتییانی هەرێم ڕادەگەیەنن، بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ 10 ساڵی داهاتوو ڕوون بکەنەوە و کە حکومەت چۆن کار لە ڕێگاوبانەکان دەکات و کامەیان جێبەجێ دەکات.

دانا عەبدولکەریم، ئاماژەی بەوەش دا، لەماوەی دەست بەکاربوونمان وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە حکومەتی هەرێم زیاتر لە دوو هەزار و 500 کیلۆمەتر ڕێگاوبان قیرتاو و دروست کراوە، زیاتر لە 250 گوند، ڕێگای بۆ کراوە و نۆژەنکراوەتەوە، بە بەراورد بە کارەکانی ڕابردوو دەستکەوتێکی گەورەیە لە بواری ڕێگاوباندا.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێبون، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاوشانی پرۆژەی هەولێر-کۆیە، لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆیە بۆ دوکانیش جێبەجێ دەکرێت و، دەبێتە تەواوکاری رێگای هەولێر-سلێمانی.
وتیشی: پێش کۆتایی ئەم ساڵ کۆیە دوکانیش دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە ئێستادا لە ئامادەکردنی تەواوکردنی دیزانی پرۆژەکەن و بەمنزیکانە دەدرێتە بەڵێندەر و پێش کۆتایی ساڵ، دەست بە کارکردنی ئەو رێگایەش دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن