بەپەلە.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا
04:15 - 01/07/2025
زەمەن - هەواڵەکان
بەهۆی راوێژکردنی سودانی لەگەڵ سەرکردە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ڕەشنوسەکەی هەرێم لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا هیچ بڕیارێک نەدرا
لەلایەکی ترەوە ئەندامێکی بەشدار لە کۆبونەوەکە بە کەناڵی ئاڤای راگەیاند، بەهیچ شێوەیەک باسی مووچە و دەستپێکردنەوەی نەوتی کوردستان نەکراوە، تەنانەت لە پەراوێزی کۆبونەوەکەشدا ئەو دوو پرسە باس نەکراون.