عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: خەڵک دوو مانگە بێ مووچەیە و مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەرپرسیارن
08:23 - 01/07/2025
زەمەنپرێس:
سه‌رۆكی
ره‌وتی هه‌ڵوێست بۆ مه‌سرور
بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "دوو مانگه خه‌ڵك بێ مووچه‌یه،
به‌رپرسی یه‌كه‌م له‌م دۆخه ئێوه‌ن".
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتارو سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست لە پەیامێکی
ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا
باسی مووچه نه‌كراوه، چونكه رێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت نه‌كراوه و تا نه‌وتی
هه‌رێم نه‌چێته ناو بۆرییه‌كه‌وه مووچه نانێرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌شکردوە، عێراق ده‌ڵێی كۆی نه‌وتی هه‌رێم هه‌رچه‌نده
راده‌ستی بكرێت و هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت 16 دۆلار ده‌داته كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی
نه‌وت و مووچه‌ی خه‌ڵك دابین ده‌كات و ئه‌ركی دابینكردنی نه‌وت و سووته‌مه‌نیش
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی. ئێوه داوای نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل ده‌كه‌ن خۆتان
بیپاڵێون و خۆتان به‌نزین و گازوایله‌كه به خه‌ڵك بفرۆشن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بۆ مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت:
"تكایه كۆی نه‌وته‌كه بده‌نه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی دابینكردنی نه‌وت
و سووته‌مه‌نی بكه‌وێته ئه‌ستۆی عێراق".
عەلی حەمە ساڵح ئاشکرای دەکات، كۆمپانیاكانی نه‌وت داوای ملیارێك
دۆلار ده‌كه‌ن، هه‌مووان ده‌زانن به‌شی زۆری كۆمپانیاكانی نه‌وت هی كێن، ده‌زانین
گه‌وره‌ترین كیڵگه خۆرمه‌له‌یه و كۆمپانیای كار به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ئێوه له
28 مانگی رابردوودا 258 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتتان فرۆشتووه، داهات بۆ خه‌زێنه‌ی
گشتی سفره، ئێستا ده‌ڵێن ملیارێك دۆلار قه‌رزارین.
هەروەها
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردوە، عێراق ده‌ڵێت من ئه‌و ملیاره دۆلاره ناده‌م
نه‌وتم راده‌ست نه‌كراوه، حه‌قه له‌مه‌دا یه‌كێتی و پارتی بچنه‌ژێر باری به‌رپرسیارێتی،
ساڵه‌های ساڵه ملیاره‌ها دۆلاری ئێمه‌تان بردووه، بچنه ژێر باری ملیارێك بۆ
ئه‌م میلله‌ته‌ی خۆتان".