چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کۆبۆوە و هەڵوێستى خۆی ڕاگەیاند
10:12 - 29/06/2025
زەمەن
پرێس:
چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگی کۆبووەوە و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆی نیشتمانیی و
كاری له پێشینه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند، پێویسته ئاسته‌نگه‌كان
كه ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له
ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان له
وڵات‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە
کۆبوونەوەکەدا جگه له تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و ڕێگاكانی
درووستكردنی كه‌شوهه‌وای پێویست بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه له واده‌ی دیاریكراودا
پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به شێوه‌یه‌ك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك بێت و
سه‌قامگیری سیاسی بپارێزێت.
سەرکردەکانى
چوارچێوەکە له گرنگی درێژه‌دان به گفتوگۆی نیشتمانی و كاری له‌پێشینه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی و دوو هێنده‌كردنی هه‌وڵه‌كان له قۆناغی داهاتوودا كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌بنه‌وه،
به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌سپاندنی
متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا.
چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی موحه‌ڕه‌مه‌وه، سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆی
ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی كردووه، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبونی
ئیمام حسێن بن عه‌لی و دووپاتی كردووەته‌وه، بنه‌ماكانی ئیمام حسێن بۆ چاكسازی،
دادپه‌روه‌ری، دژایه‌تیكردنی نادادپه‌روه‌ری وه‌ك چرا و ڕێنمایی ده‌مێننه‌وه له
ڕێگای میلله‌ت به‌ره‌و كه‌رامه‌ت و سه‌روه‌ری و ئازادیی.