513 کوردستان

دوو رۆژ پشووی فەرمی لەمانگی حەوتدا هەیە

03:56 - 30/06/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەپێی ڕۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی تەمووزدا دوو ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی. 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٥، مانگی حەوت دوو رۆژ پشووی تێدایە، یەکەم پشووی فەرمی مانگی حەوت لە رۆژی پێنجی مانگدا دەبێت بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە، بەڵام بەر رۆژی شەممە دەکەوێت، کە ئەو رۆژە هەر خۆی دەوامی فەرمی لە ناوەندە حکومییەکان و بەشێکی ناوەندە تایبەتەکاندا نییە.
دووەم پشووی فەرمیش لە رۆژی ١٤ی مانگ، دووشەممەدا دەبێت بەبۆنەی یادی شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن