1408 کوردستان

مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ قسه‌ده‌كات

11:36 - 25/06/2025

زه‌مه‌ن - هه‌ولێر


له‌كاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌ كابینه‌ی حكومه‌ت له‌ کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدایه‌.

 

 به‌پێی زانیاریه‌كانی "زه‌مه‌ن"، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ مه‌سروربارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاتژمێر 12 قسه‌ بۆ میدیاكان ده‌كات.

پێشتر ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاندووە لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە، "بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران تاوتوێ دەکرێت، كە بۆ ماوەی دوو مانگە بە بڕیارێكی نادەستووریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی کوردستان راگیراوە و دواهەوڵەكانی چارەسەری ئەم بابەتە دەخرێتەڕوو."

رۆژی 28ى ئایاری 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا هاتبوو کە ناتوانێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بەهۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی لە یاسای بودجە دا.

لە بڕگەی دووەمدا، راپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی بەرەوپێشچوونەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن