100 جیهان

بەهۆی سوتاندنی خانوو و گێچەڵ كردن بەكارمەندانی فریگوزاری كوردێك ٢٦ مانگ زیندانی كرا

01:40 - 01/07/2025

زەمەن:-

 

كاوە ڕەش/ بەریتانیا 

 لەشاری لیدزی ووڵاتانی بەریتانیا، كوردێك بەناوی، زەیدان حوسەن تەها
تەمەن 24 ساڵ، بۆ ماوەی 26 مانگ زیندانی کرا، دوای ئەوەی دانی ناوە بەتاوانی سووتاندنی ئەو شوێنەی كەوەك پەناخوازێكی بێ ئیقامە بۆیان دابین كردووە. بەپێی لێدوانی پۆلیسی شاری لیدز، ناوبراو هەستاوە بەشێوەیەكی بێباکانە ئاگری لەماڵەكەی بەرداوە، بێ ئاگاداكردنەوەی زەنگی بەئاگا هێناوە، دواتر شوێنەكەی بەجێ هێشتووە، كەچەند كەسێكی دیكەش لەوێ نیشتەجێ بوون و  ژیانی چەندین كەسی خستۆتە ناو مەترسیدایەوە.

جگە لەو تاوانە، ئەو كوردە پەناخوازە، تاوانێكی دیكەشی بەسەردا ساغ بۆتەوە،بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر کارمەندێکی فریاکەوتن، دوای ئەوەی (تفی)لەدەموچاوی كارمەندێكی فریگوزاری کردووە.

هۆكاری تاوانەكانی ئەو پەناخوازە، بەگوتەی خۆی، بەهۆی بەدەنگەوە نەهاتن و هاوكاری نەكردنی بووە، لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بەكێشەی كۆچبەرانەوە. ئەو دەڵێ دوای ئەوەی بێزار بووە، لەوەی كەس هاوكاری بكات، ئاگری لەو ماڵە بەرداوە كەخۆی و چەند پەناخوازێكی دیكەی لێ نیشتەجێی بوون.

بەهۆی ئەو تاوانانەوو، دادگای شاری لیدز، سزای زیندانی كردنی بۆ ماوەی دووساڵ و مانگ بەسەردا سەپاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن