وردەکاری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی و سودانی لەسەر مووچە
08:02 - 01/07/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆک
وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێم پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و بڕیاری
كۆتایی لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەدەن.
میدیای
نزیك لەپارتی ئاشكرایكرد، لەچەند كاتژمێری داهاتودا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان
هەردوو سەرۆك وەزیرانی حكومەتی كوردستان و عێراق ئەنجامدەدرێت، دەشڵێت، بڕیار
لەبارەی موچەوە دەدەن.
میدیای
نزیک لەپارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی
هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق لە پەیوەندییەكی
تەلەفۆنیدا، بڕیاری كۆتایی لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەدەن.
هاوکات
ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا و باسی موچەی موچەخۆرانی
هەرێمی کوردستانی تێدا نەكرا.
بڕیارە
سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامبدات و
پرسی موچەی مانگی پێنج تاوتوێ بکات.
زیاتر
لە 60 رۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی چوار تێپەڕیوە و تاکو ئێستا موچەخۆرانی
هەرێم موچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتوە، لەعێراقیش دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی
حەوت كراوە.