1522 کوردستان

فۆڕمی کۆبوونی خۆراکی ئەلکترۆنی پڕمەکەنەوە، کێشەی تیایە

03:28 - 02/06/2025

زەمەن _ گەرمیان

 

 قائیمقامیەتی کفری دەڵێت، هاوڵاتییانی شاری کفری ئاگادار دەکەنەوە، لە ئێستادا فۆرمی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی پڕ نەکەنەوە، بەهۆی هەبوونی کێشەیەکەوە لەسیستەمەکە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، قائیمقامییەتی قەزای کفری، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە پرکردنەوەی فۆڕمی ئکۆبوونی خۆراکی ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هاوڵاتییانی شاری کفری ئاگادار دەکەنەوە، لە ئێستادا فۆرمی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی پڕ نەکەنەوە، لە رۆژانی داهاتوودا و دوای چارەسەرکردنی کێشەکە و زیادکردنی‌ بژاردەی کفری، دەتوانن فۆڕمەکە بە شێوازێکی دروست پڕ بکەنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن