69 عیراق

سودانى: ناردنى مووچە پەیوەستە بە رادەستکردنى نەوتەوە

07:08 - 01/07/2025

زەمەن پرێس:
بەپێی ئەو زانیاریانەى کە میدیاکانى یەکێتى بڵاویانکردوتەوە، محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا نیگەرانی خۆی لەبەردەوامی کێشەکان لەگەڵ هەرێم و بایکۆتکردنى وەزیرەکانى پارتى دەربڕیوە.
هاوکات راشیگەیاندوە، لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم لەسەرخەتن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و شاندەکانیش لەگفتوگۆکانی خۆیان بەردەوامن.
سودانی ئاشکراشی کردوە، بۆ ئەوەى حکومەت مووچە بنێرێت بۆ هەرێم، بەراستى ئیستا کاتی ئەوە هاتووە هەرێم نەوت و داهات رادەست بکات و چیتر ئەم مەسەلەیە بەردەوام دەبێت.
هەروەها سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندوە، ئێمە لەو پرسەدا یەکلایی بوینەتەوە کە ناردنى مووچە و بەردەوامى رەوانەکردنى پەیوەستە بە رێککەوتن لەسەر رادەستکردنى نەوت و داهات و پابەند بوون بە یاساى بودجەى عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن