27 عیراق

هۆکاری کشانەوەى هاوپەیمانیەتییەکەى عەبادی لە هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت

09:34 - 30/06/2025

زەمەن پرێس:
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەكەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كشاوەتەوە، هەرچەندە ئەمە بۆ بازنەی سیاسی و جەماوەری سەرسووڕهێنەر بوو، بەڵام بۆ خودی هاوپەیمانییەكە جێگەی سەرسووڕمان نەبوو، چونكە ئەم هەڵبژاردنە جیاواز نابێت لە هەڵبژاردنەكانی دیكە و ڕێگری لە دەستكاریكردن و كڕینی دەنگ و بەكارهێنانی پارەی دەوڵەت ناكرێت.
سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەكەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كشاوەتەوە، چونكە ئەم هەڵبژاردنە جیاواز نابێت لە هەڵبژاردنەكانی دیكە و ڕێگری لە دەستكاریكردن و كڕینی دەنگ و بەكارهێنانی پارەی دەوڵەت ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری كشانەوەی هاوپەیمانێتییەكە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كاردانەوەیەك نەبووە، بەڵكو بژاردەیەك بووە لە نێوان ئەو بژاردانەی، كە خستبوومانە ڕوو كاتێك بژاردەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن، یان چونە ناو هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت یان بایكۆت دانرا”.
زوبەیدی دەشڵێت: هەندێك هەڵوێستەكەیان بە بایكۆت وەسف كرد، بەڵام ئەوە ڕەتدەكرێتەوە ئێمە بە ڕوونی باسمان لەوەكردووە هاوپەیمانییەكەیان و كاندیدەكانیان بەشداری ناكەن، بەڵكو پاڵپشتی ئەو كەسانە دەكەین، كە بە شایستە و لێهاتو و ڕاستگۆی دەزانێت لەنێو كاندیدەكانی ناو لیستی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، بڕیارەكەش لە دوای لێكۆڵینەوەی ورد دراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن