باوکى سیستمى مووشەکیی ئێران کوژرا
04:07 - 17/06/2025
زەمەن:-
ئیسرائیل دامەزرێنەری سەرەکی سیستمى مووشەکى ئێرانی کوشت، کە ناسناوى “باوکى سیستمى مووشەکیی ئێرانى” پێدرابوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئێران بە فەرمى کوژرانى حەسەن تارانی راگەیاند، ئەوەش بەهۆى هێرشێکى مووشەکى بۆ سەر بارەگایەکى سوپاى پاسداران لە نزیک تارانى پایتەختى ئەو وڵاتە.
وەک میدیاکانى ئێران باسیان کردووە، حەسەن تارانی رۆڵى سەرەکى هەبووە لە دامەزراندنى سیستمى مووشەکى و پەرەپێدانى ئێران، بەتایبەتى مووشەکە بالیستى و هایپەرسۆنیکەکان.
هاوکات، حەسەن تارانى پێشتر خۆى لە چاوپێکەوتنێکى باسى چۆنییەتى دروستکردنى سیستمى مووشەکیی ئێرانى کردووە و دەگێڕێتەوە، بۆ خولێکى راهێنان چووەتە روسیا و قسەى لەبارەى سیستمە مووشەکییە روسییەکان لەگەڵ بەرپرسانى سەربازى ئەو وڵاتە کردووە.