ڕاستیەکی مێژوویی !
6/29/2025 3:19:00 PM
دڵشاد ئەنوەر
ئەوکاتەی نوری مالکی سەرۆک وەزیران بوو، نێوان هەرێم و بەغدا زۆر خراپبوو، لەهەرێمەوە هەوڵی لابردی مالکی دەدرا، مالکی وەزعی باش نەبوو.
هەرئەوکات نێوان گۆڕان لەلایەک و یەکێتی و پارتیش لەلاکەی تر زۆر خراپبوو.. مالکی دەیویست خراپی نێوان گۆڕان و یەکێتی و پارتی بقۆزێتەوەو نەوشیروان مستەفا پشتگیری بکات.
مالکی بازرگانێکی سلێمانی بانگ کردبوو، ئیستاش بازرگانەکە مەوجودە، پێیوتبوو؛ بڕۆ لای نەوشیروان مستەفا و پێی بڵێ پێویستم بە پشتگیریەتی لەو گەلە کۆمەی لێمکراوە، ئەم ملیون دۆلارەش وەکو هەدیە بۆ گۆڕان.
بازرگانەکە ڕۆیشتبووە لای نەوشیروان مستەفاو تەرحەکانی مالکی پێوتبوو…
نەوشیروان مستەفا لە بازرگانەکەی پرسیبوو، ڕای تۆ چی یە؟ ملیون دۆلارەکە وەربگرم؟
بازرگانەکە وتبووی؛ بەڕای من وەری مەگرە…
نەوشیروان مستەفا بە بازرگانەکەی وتبوو؛. هەتە ملیۆنێک دۆلارم بەقەرز بەیتێ؟
بازرگانەکە وتبووی؛ بەڵێ…
نەوشیروان مستەفا وتبووی؛ دەی ئەو ملیۆنەش بخە سەری و بیکە دوو ملیۆن و بیبەرەوە بۆ مالکی…