509 عیراق

حاكم مونز بوو بە سەرۆكی دادگای فیدراڵی..ژیاننامەكەی بخوێنەرەوە

01:51 - 29/06/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 لە جێگەی حاکم جاسم عەبود، دادوه‌ر مونزر ئیبراهیم حسێن وه‌ك سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،  ڕەزامەندی لەسەر خانەنشینکردنی جاسم محه‌مه‌د عه‌بود، سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌ ڕاگه‌یاند، هاوكات دادوه‌ر مونزر ئیبراهیم حسێن وه‌ك سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن لە ساڵی ١٩٦٣ لە بەغدا لەدایکبوە، بڕوانامەی یاسایی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی ١٩٨٩ بەدەستهێناوە و لە ساڵی ١٩٩٨ پەیمانگای دادوەری خولی ٢١ی تەواوکردوە، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە دادگای فیدڕاڵی کاردەکات.
دادوەر مونزر ئیبراهیم پێشتر وەک جێگری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی و سەرۆکی دەستەی تاوانەکانی و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدڕاڵی كاریكردوه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن