1570 کوردستان

ئەمریکا مووچە دەنێرێت

03:15 - 10/06/2025

زەمەن - هەولێر

 

بڕیارە سبەی دووشەممە چەکی هاوکاری لیواکان دابەش دەکرێت تا پێنج شـەممە هاوکارییەکە دابەش بکرێت

ئەمریکا هەموو مانگێک هاوکاری بۆ نزیکەی 40 هەزار پێشمەرگە دەنێرێت کە سەر بە لیوا هاوبەشەکانن.

 

دەقی راگەیەنراو:
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

بەیانی چوارشەممە بەرواری ١١ی حوزەیرانی  ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٥) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارەکان لە رۆژی پێنج شەممە بەرواری ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

لەم مانگەدا، ٦١٣٧٥ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن