ئێران سێ كوردی له سێداره‌دا یه‌كێكیان خه‌ڵكی سلێمانی یه
11:08 - 25/06/2025
زه‌مه‌ن - كوردستانی
دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری ئێران سزای لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتیی کوردی بەتۆمەتی
سیخوڕی بۆ ئیسرائیل جێبەجێکرد کە یەکێکیان خەڵکی سنووری سلێمانییە، بەوەش لە 10 رۆژدا
شەش کەس بەو تۆمەتە لەسێدارەدراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه ئەو سێ کەسە لە ساڵی 2020 بە هاوکاریکردن
لە گواستنەوەی کەرەستە و چەکی بەکارهاتوو لەڕێی کۆڵبەرییەوە لە کوشتنی موحسین فەخریزادە
زانای ئەتۆمیی ئێران تۆمەتبارکرابوون.
پێشتر کەسوکارەکەیان گوتبوویان، ئیدریس عەلی و ئازاد شوجاعی کە هەردووکیان
خەڵکی سەردەشتن و کاری کۆڵبەریان کردووە، لەژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراون دان بەوەدا
بنێن کە کەرەستەی چەکی بەکارهاتوو لە تیرۆری فەخریزادەیان هێناوەتە ئێران.
رەسوڵ ئەحمەد محەمەدیش بازرگانێکی سنووری خەڵکی سلێمانی بووە و دوای دۆزینەوەی
ژمارە تەلەفۆنەکەی لە مۆبایلی ئیدریس، دەستگیرکرابوو.
به‌پێی زانیاری و به‌دواداچونی "زه‌مه‌ن" كه له هه‌ندێك له په‌یجی لۆكاڵی ناوچه‌كه‌وه وه‌ریگرتووه،
ره‌سوڵ دانیشتووی ناوچه‌ی پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) بووه.