366 عیراق

كۆمسیۆن كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی راگەیاند

02:31 - 01/07/2025

زەمەن:-

 

 کۆمیسیۆن رایگەیاند: سەرەتای مانگی ١٠ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە هەرێمی كوردستان و عیراق دەستپێدەكات.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تەمووزی ٢٠٢٥، حەسەن هادی زایر وتەبێژی دەستەی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشکرایکرد، ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە كاتی خۆیدا بەردەوامن و كۆمسیۆن هیچ نیازێكی نییە جارێكی تر دەرگای نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكاتەوە.

 هاوكات، بەبێ ئەوەی رۆژەكەی دیاری بكات ئاماژەیبەوەدا،كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەم واتە سەرەتای مانگی ١٠ دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە ١١ ی ١١ی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەكرێت مانگێك بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوام بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن