51 عیراق

ترەمپ: دەبێت ئێران بێ هیچ مەرجێک خۆی بەدەستەوە بدات

08:41 - 17/06/2025

زەمەن پرێس:
لە سێهەم پەیامیدا کە ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی تروس بڵاویکردەوە، ترەمپ داوای لە ئێران کردوە، بێ هیچ مەرجێک خۆی بەدەستەوە بدات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بە شێوەیەکی رەها کۆنتڕۆڵی ئاسمانی ئێرانیان بەدەستەوە گرتووە، هەروەها لە پەیامێکی دیکەشدا روو لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئێران رایگەیاندبوو، لە ئێستادا نایانەوێ بیکەنە ئامانج، هەرچەندە دەزانن لە کوێ خۆی حەشارداوە.
ترەمپ داواشی کردوە، ئێران خۆی لە کردنەئامانجی هاووڵاتیان و سەربازانی ئەمریکی بەدووربگرێت.
دۆناڵد ترەمپ وتیشی: دەزانین رابەری باڵای ئێران لەكۆێ خۆی حەشارداوە، رابەری ئێران ئامانجێكی ئاسانە، بەڵام لانی كەم لەئێستادا لەناوی نابەین.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردوەتەوە، دەبێت ئێران بەبێ هیچ مەرجێك خۆی رادەستبكات، نامانەوێ سەربازەكانمان زیانیان پێ بگات

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن