بارانبارین بەردەوامە
04:17 - 02/05/2026
زەمەن_هەواڵ
کەشناسی ڕایگەیاند: سبەی شەپۆلێکی بارانی بەهاری و هەورە تریشقە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
ئەمڕۆ شەممە، ٢ی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو بێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
سەبارەت بەکەشی سبەی یەکشەممە، کەشناسی دەڵێت: کەشی ناوچەکە بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە لە شوێن و کاتی جیاجیادا پێشبینیی نمەباران و بارانی مامناوەند دەکرێت بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە. پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە .