راوێژکاری ئەڵمانیا: ئێران ئەمەریکای سووک کرد
03:18 - 27/04/2026
زەمەن_هەواڵ
راوێژکارێکی ئەڵمانیا، دەڵێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە «سووک کراوە» و هۆشداریشی دا کە ئەم ململانێیە بەم زووانە کۆتایی نایەت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦، فریدریک مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئێرانییەکان بە ڕوونی لەوە بەهێزترن کە چاوەڕوان دەکرا، واش دیارە ئەمریکییەکان لە دانوستانەکاندا هیچ ستراتیژێکی ڕاستەقینەی قەناعەتپێکەریان نییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەی ئەم جۆرە ململانێیانە تەنها چوونە ناوەوە نییە، بەڵکو دەبێت بتوانیت لێیان بێیتە دەرەوەش؛ وەک چۆن لە ئەفغانستان (دوای ٢٠ ساڵ) و لە عێراق بە ئازارەوە بینرا.
ناوبراو جەختی کردەوە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان بەبێ هیچ ستراتیژێک چووەتە ناو ئەم شەڕەوە"، ئەمەش کۆتاییهێنان بە شەڕەکەی قورستر کردووە.
ڕاوێژکارەکەی ئەڵمانیا دەشڵێت:دۆخێکی زۆر ئاڵۆز دروست بووە کە تێچوویەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە، چونکە ئەم شەڕە دژی ئێران کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی ئابووریمان هەیە.
باس لەوەشدەکات، پێشنیازی ئەڵمانیا بۆ ناردنی کەشتیی مینڕێژکەر بە مەبەستی کردنەوەی تەنگەی هورمز هێشتا بەردەوامە، بەڵام مەرجی سەرەکی بۆ ئەمە کۆتاییهاتنی پێکدادانەکانە.