11 کوردستان

حاجییان بە فڕۆکە دەچنە سعودییە

01:24 - 02/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج ڕایگەیاند: حاجیانی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی بە فڕۆکە گەشت دەکەن بۆ سعودییە.

 دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
حاجیانی کوردستان لە هەولێرو سلێمانی بە فڕۆکە گەشت دەکەن
دوای هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی حکوومەت و  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەتایبەت خودی جەنابی وەزیر، بەڕێز د.پشتیوان سادق، دوای گغتوگۆ لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی، بۆ ئەوەی گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی بێت بو شاری جەدەی سعودیە، هەوڵەکان گەیشتونەتە کۆتایی بڕیاردرا، گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی دەستپێبکات. 
ڕۆژی پێنج شەم 7/5/2026 یەکەم گەشت لە فرۆکەخانەی هەولێر دەبێت و ڕۆژی دواتر لە سلێمانی.
ڕۆژگار جعفر 
بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن