فۆڕمێکی وەرگرتنی زانیاری راگەیاندرا
06:17 - 15/06/2025
زەمەن پرێس:
وەزارەتی
ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕمێکی
تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاونیشتمانیان ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی
ناوخۆ ڕایگەیاند، بەهۆی زۆری ژمارەی پەیوەندییەکان و لۆدێکی یەکجار زۆر لەسەر
هەردوو هێلی گەرم و پەیوەندی بەردەوامی هاووڵاتیان بە بەرپرسانی حکومەتەوە، تەنها
لەدوێنێوە 2,612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون کە رامانگەیاندبوون و
هێڵەکان لە کارکردن بەردەوامن.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، تەواوی هاونیشتیمانیان دڵنیادەکەنەوە لەهەر شوێنێک بن کە تەواوی
پەیوەندیەکان وەردەگیرێن و بەردەوام دەبن.
دەشڵێت:
هاونیشتیمانی ئازیز ئەوانەی پەیوەندیتان بە هێلە گەرمەکان نەکردووە، دەتوانن
زانیارییەکانتان لەم فۆرمەی خوارەوە رەوانە بکەن
https://forms.gle/CreBZc5nWayMVUP3A
هێڵە
گەرمەکانیش ئەم دوو ژمارەیەی خوارەوە و دەتوانن زانیارییەکان لەسەر وەتس ئەپی ئەم
دوو هێلە گەرمە یان لە رێی پرکردنەوەی فۆرمی سەرەوە رەوانە بکەن:
+00964 750 803 5680
+00964 750 803 5681