حکومەتى هەرێم: هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە
09:42 - 14/06/2025
زەمەن پرێس:
فەرمانگەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی
کوردستان رایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری
خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە.
لە
راگەیەندراوێکدا فەرمانگەکە دەڵێت: لە ڕوانگەی پەرۆشیمان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو
هاوڵاتیانەی کە لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبۆڵ گیریان خواردووە، دوای هەوڵەکانی حکومەتی
هەرێم لە رێگای لێژنەیەکی تایبەت لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و
وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکانی وڵاتی تورکیا لە پەیوەندی
بەردەوام بووین بۆ ئەوەی بە ڕێگای ووشکایی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستان بکرێ بە تایبەت ئەوانەی ڤیزایان نییە.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، لە قوناغی یەکەمی ئەم پرۆسەیە توانرا ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی ٣٠٠
هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و ئەمڕۆ ٥٠ کەس بە هەماهەنگی و هاوکاری
سەرپەرشتیار و بەڕپرسانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل- خابوور دەربازی هەرێمی
کوردستان بوون و تا شاری هەولێر پاسیان دابین کرابوو.
فەرمانگەی
پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێم باسی لەوەشکردوە، لە ڕێگەی کونسوڵگەری گشتی تورکیا
لە شاری هەولێر ئاگادارکراونەتەوە کە هەموو هاووڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی
لە هەر وڵاتێک بێت و بیەوێت بگەرێتەوە هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنیان بۆ وڵاتی
تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنچ رۆژەیان پێدەدرێت.