857 تەندروستی

بەپەلە.. بەسەدان كەس لە شارەزو داخڵی نەخۆشخانە کران

11:11 - 07/11/2024

زەمەن - شارەزور
تەنها لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا سەدان كەس بەهۆی "ئاوی پیسەوە" داخڵی نەخۆشخانە کراون.

 لەقەزای شارەزور لەئێوارەی دوێنێوە تا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەکۆی گشتی تائێستا  نزیكەی (1000) کەس بەهۆی سکچون و رشانەوە  توشبوون و بەشی زۆریشیان رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ کراون و چارەسەریان بۆ کراوە.

سامان سابر، بەڕێوبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە شارەزوور، درەنگانی شەوی رابردوو  وتی" لە 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە نزیکەی 800 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، لەو ژمارەیەش 500 کەسیان تووشی حاڵەتی سکچوون و رشانەوە بوون، چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و زۆربەیان گەڕاونەتەوە ماڵەوە، ئێستا چەند حاڵەتێک لە نەخۆشخانە ماون."

تەندروستی سلێمانی بۆ بەرەوپیرەوەچونی حاڵەتەكە تیمێكی خۆپاراستنی رەوانەی قەزای شارەزور کردوە و لەگەڵ قائیقام و بەرپرسانی سنورەکە ئێستا لە کۆبونەوەدان.

بەرپرسی تیمە تەندروستیەكە بە میدیاكانی وت" نمونە (سامپڵ) وەرگیراوە بۆ ئەوەی هۆکاری بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە بەخێرایی بزاندرێت.

سەرۆكی تیمەكە كە قسەی بۆمیدیاكان كرد وتی " گومان دەکرێت ئەو کەسانە بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی پیسەوە توشی سکچون و رشانەوە بوبێتن و تائێستاش سەرچاوەکەی نادیارە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن