ڕستەیەکی بەناوبانگی ئەتاتورک لە سیستمی خوێندن لادرا
04:42 - 03/09/2024
زەمەن _ جیهانی
ڕستەیەکی بە ناوبانگی ئەتاتورک کە ئاماژەی بەوەکردووە، "خۆشبەخت ئەوەیە کە دەڵێت تورکم" لە پڕۆگرامی خوێندنی تورکیادا لادرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بەگوێرەی هەواڵێک کە لە میدیای تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، لە دەستپێکی کتێبی دووەمی زانستی ژیاندا کە کتێبێکی پۆلی یەکەمی سەرەتاییە و ئەو سوێندەی تێدایە خوێندکاران دەبێت رۆژانە بیخۆن، وتەیەکی بەناوبانگی ئەتاتورک لادراوە کە دێڕی کۆتایی سوێندەکەیە.
هەروەها لەناو سوێندەکەدا وتەی "چەند خۆشبەختە ئەوەی کە دەڵێت تورکم" لادراوە، کە وتەی مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیایە و ئاماژەیە بۆ نەتەوەیبوون لە روانگەی تورکچێتییەوە.