12 جیهان

ترەمپ: "ئێران هەوڵی تیرۆرکردنم بدات، سوپا ئامادەیە تەواوی ئێران لەناو ببات"

03:08 - 11/07/2026

زەمەن - هەواڵ

 - "ئەگەر بەرپرسانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران بیانەوێ سەرۆکی ئەمریکا، واتە من تیرۆر بکەن و یان هەوڵی ئەوەش بدەن، ئەوە هەزار مووشەک ئامادەن بەرەوڕووی ئێران و دوای ئەوەش دەستبەجێ هەزارانی دیکە لێیان دەدات".

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەگەر بێتو ئێران تیرۆری بکات و یان هەوڵێکی لەم بارەیەوە بدات، ئەوە سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە تەواو ئەو وڵاتە لەناو ببات.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاو کردەوە و لەبارەی ئەگەری هەرچەشنە بە ئامانجگرتنێکی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە بەرامبەردا گورزی سەربازیی ئەمریکا زۆر قورس دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا نووسیوێتی: "ئەگەر بەرپرسانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران بیانەوێ سەرۆکی ئەمریکا، واتە من تیرۆر بکەن و یان هەوڵی ئەوەش بدەن، ئەوە هەزار مووشەک ئامادەن بەرەوڕووی ئێران و دوای ئەوەش دەستبەجێ هەزارانی دیکە لێیان دەدات".

ترەمپ هەروەها نووسیوێتی: "سوپا فەرمانی پێویستی پێشتر وەرگرتووە و بۆ ماوەی یەک ساڵ و ئەگەر پێویست بکات درێژی دەکاتەوە و تەواو ئامادەیە و توانای ئەوەی هەیە کە هەموو ناوچەیەکی ئێران لەناو ببات".

لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەمریکا نووسیوێتی "شوکور بۆ خوا" و بەو شێوەیە هۆشداری داوەتە ئێران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن