28 جیهان

بەپەلە.. ئێران بڕیارێکی توندی دا

04:30 - 18/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 جیگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵپەساردنی هەموو بەڵێنەکانی بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پاکستان لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگەیەنێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٦، غەریب ‌ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بلاویکردەوە، پابەندبوونەکانمان لە لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباددا ڕاگرتووە و ئەمریکا سەرجەم پابەندبوونەکانی خۆی لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباددا پێشێل کردووە و ڕایگرتوون.
دەشلێت: ئێمەش پابەندبوونەکانی خۆمان ڕاگرتووە، لە ئێستادا جێبەجێیان ناکەین و سەرقاڵی بەرگریکردنین لە وڵاتەکەمان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن