20 عیراق

بەپەلە.. بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵەکان هێزەکەی زەیدی گەیشتە کەرکوک

02:48 - 23/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی حکومەتی عێراقدا، دووبەرپرسی فەرمانگەیەکی پارێزگاى کەرکووک بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری کەرکووک، کە لە پێکهاتەی عەرەبە، لەلایەن نووسینگەی کەرکووکی دەستەی دەستپاکى عێراق و هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.

هاوکات، بەڕێوەبەری پێشووی هۆبەی ڤێتەرنەرێی شارۆچکەى شوان، لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستگیرکراوە.

بە گوێرەى زانیارییەکان، دەستگیرکردنەکە بە بڕیاری دادوەری دەستپاکیی بووە و هەردوو بەرپرسەکە لە فەرمانگەیەک دەوامیان کردووە کە بەرپرس بوون لە گواستنەوەى سامانى ئاژەڵ لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک و هەشت فەرمانبەرى دیکەى سنوورى کەرکووک بەتۆمەتى گەندەڵى تێوەگلاون و بڕیارە لە داهاتوویەکى نزیکدا دەستگیر بکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا، چەند بەرپرسێکى دیکە لە عێراق بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر دەیان ملیار دینارى دزرا و سەدان کیلۆ زێڕدا گیراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن