٤٨ ڕێککەوتننامە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژوو کرا
12:36 - 18/07/2026
زەمەن - هەواڵ
بە ئامادەبوون و
چاودێری سەرکوەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی، ٤٨ ڕێککەوتننامە و یادداشتی لێکتێگەیشتن
لە نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارەکانی نەوت، گاز، کارەبا، تەکنۆلۆجیا، کشتوکاڵ، دەرمانسازی
و پەروەردە واژوو کرا.
بە گوێڕەی ڕاگەیاندراوێکی
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی چاودێری واژووکردنی ٤٨ ڕێککەوتننامە و
لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و ئەمریکا بووە کە کەرتی تایبەت و حکوومی هەردوو وڵات
لەسەری ڕێککەوتوون.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی
عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێککەوتننامە و لێکتێگەیشتننانە بۆ هاوکاری ئابووری،
دارایی لە نێوان دوو وڵاتە و پەیوەندییەکان دەگەیەنێتە ئاستێکی بەرز کە بەرژەوەندییەکانی
هەردوو وڵاتی تێدایە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی
نووسینگەی سەرۆکوەزیران، ڕێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنەکان هاوکاری و هاوبەشی لە نێوان
وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بەو وەزارەتانە لە خۆی دەگرێت،
لەوانەش، کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل، کی پی ئار(KBR) و جی ئەی ڤەرنۆوا (GE Vernova)، شێل (Shell) و هالیبرتۆن (Halliburton) و هەروەها ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری و
ناساندنی خزمەتگوزارییەکانی ستارلیک لەگەڵ دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق.
هەروەها ڕێککەوتننامەیەکیش
لە نێوان کەرتی تایبەتی عێراق و کۆمپانیای تەکنۆلۆجیا کەی سایت (Keysight
Technologies) و کۆمپانیای
پپسیکۆ واژوو کراوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی
عێراق ڕاشیگەیاندووە یەکێک لەو ڕێککەوتننامانەی کە واژوو کراوە بۆ دروستکردنی هێڵی
گواستنەوەی نەوتی بانیاس بووە کە نەوتی عێراق بۆ دەریای ناوەڕاست دەگوازێتەوە.
هاوکات لە بوارەکانی پەوەردەیی، دەرمانسازیش عێراق و ئەمریکا چەند ڕێککەوتننامەیەکیان
واژوو کردووە.
کشتوکاڵ،
بازرگانی و پیشەسازیی، ناونیشانی ئەو بوارانە بوون لە نێوان کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت
و حکوومی عێراق و ئەمریکا واژوو کرا.