نرخی کرێی پاس بەرزبووەوە
04:13 - 18/07/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تەمووز، شوفێرانی هێڵی پاسەکانی سنووری دەڤەری ڕاپەڕین ڕایانگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی سووتەمەنی ناچاربوون نرخی کرێی گواستنەوەی نێوان شار و شارۆچکەکان بەم شێوەیەی خوارەوە نوێ بکەنەوە:
چوارقوڕنە ⟷ ڕانیە: 1000 دینار
ناوشاری ڕانیە: 750 دینار
ڕانیە ⟷ حاجیاوا: 1500دینار
چوارقوڕنە ⟷ حاجیاوا: 1000 دینار