بەپەلە.. سنووری کوەیت داخرا
04:09 - 23/07/2026
زەمەن_هەواڵ
باری ئەمنی لە سنووری نێوان عێراق و کوەیت شرۆقە دوای هێرشەکەی ئەم نیوەڕۆیە بە تەواوی سنووری نێوان هەردوو وڵات داخرا.
ئاژانسەکانی هەواڵ دەڵێن ئێستا هەردوو دەروازەی سنووری سەفوان و عەبدەلی بە تەواوی داخراوەو هیچ هاتوچۆیەکی تێدا ناکرێت.
بڕیارەکە لە لایەنی کوەیتەوە دراوە پاش ئەوەی ئەم نیوەڕۆیە بەدرۆن هێرش کرایە سەر بنکەی پاسپۆرتی عەبدەلی.
ئێران ماوەیەکە هەڕەشە لە کوەیت دەکات و تۆمەتباری دەکات بەوەی دەستی هەیە لە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی، کوەیتیش ترسی لەوە هەیە بەو هۆیەوە زەبرێکی بەر بکەوێت