649 تەندروستی

کاریگەریە تەندروستیەکانی خۆڵبارین

03:19 - 16/05/2022

_ ئاشکرایە لەکاتی خۆڵبارین دا ھاوشانی گەردیلە وردەکانی تۆز و خۆڵ زۆر جۆری ڤایرۆس و بەکتریاش دەگوازرێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کە بێگومان کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ بە تایبەتی ڕێرەوی ھەناسە و نەخۆشیەکانی سیەکان

 

_ لەباوترین کاریگەریەکانی ئەمانەی خوارەوەن :

1. پژمین و کۆکەی لەسەر یەک

2. سوربوونەوە و ھەستیاری چاو

3. کڕانەوەی قوڕگ و لووت

4. ھەستیاری سەر پێست

5. ھەناسەتەنگی بە تایبەتی ئەوانەی ھەستیاری سیەکان یان رەبۆ یان ھەیە

 

_ ھەموو ڕەگەز و تەمەنێک بۆی ھەیە بکەوێتە بەر کاریگەریە خراپەکانی خۆڵبارین بەڵام ئەمانەی خوارەوە پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن :

1. ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی ھەناسە وەک ھەستیاری سیەکان / رەبۆ Asthma ، ھەوکردنی درێژخایەنی سیەکان ، نەخۆشی درێژخایەنی گیرانی بۆری سیەکان COPD

2. ئەوانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە وەک سستی دڵ ، نەخۆشی تەسکبوونی بۆڕیەکانی خوێن

3. منداڵی خوار تەمەنی ١٢ ساڵان

4. ئافرەتی دووگیان

5. کەسانی سەروو تەمەنی ٦٥ ساڵ

6. ئەوانەی سیستەمی بەرگری لەشیان بێھێزە بەھەر ھۆکارێک بێت

 

_ پێویستە چی بکەین لەکاتی خۆڵبارین؟

1.چاودێری کاتی ھاتنی خۆڵبارین بکە لەڕێی ماڵپەڕە جیھانیەکانی کەش و ھەوا

2. دوور بکەوە لە شوێنی خۆڵبارین بەپێی توانا

3. بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە

4. ئەگەر بۆ کاری پێویست لە دەرەوە بوویت ھەوڵ بدە ماسک/دەمامک بکەیت

5. بە ھیچ شێوەیەک وەرزش و کاری قورس لە دەرەوە ئەنجام مەدە لەو کاتانە دا

6. دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەوە دابخە

7. ئەو دەرمانانەی کە پزیشکەکەت بۆی داناوی بۆ نەخۆشیەکەت بە تەواوی بەکاربھێنە

8. لەکاتی مانەوەی نیشانەکانی قوڕگ یان ھەناسە و قورس بوونی نیشانەکان بەزووترین کات سەردانی نزیکترین نەخۆشخانە بکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن