تەندروستی

ماوه‌ی گۆڕینی فڵچەی شتنی ددانەکانمان چه‌نده‌؟

07:42 - 06/05/2022 791 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن - تەندروستی

پزیشكانی دەموددان دەڵێن: ئەگەر بێت و فچەی ددان شووشتن بە پیسی‌و وشكەنەكراوەیی بەجێبهێڵرێت ئەوە تەندروستی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە ، لەبەر ئەوەی فڵچەی ددان ماوەیەكی دیاریكراوی كاركردنی هەیە و نابێت لەو ماوەیە تێپەر بكات .

رەنگە ئاسان بێت بزانرێت كەی دەبێت پێڵاوەكانمان بگۆڕین، یان جلوبەرگەكانمان بگۆڕین ، بەڵام پرسیاری راستەقینە ئەوەیە كەی دەبێت فڵچەی دەموددان شتن بگۆڕدرێت ، ساڵی دەبێت چەند فڵچە بگۆڕین؟

پزیشكانی كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ پزیشكی دەموددان دەڵێن: بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی فڵچەكە ئاساییە، یان كارەباییە دەبێت راستەوخۆ دوای ددان شتن فڵچەكە پاك بكرێتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی Business Insider،  دكتۆر کیس ئەربیتمان پزیشکی ددان دەڵێت، پێویستە سێ مانگ جارێک فڵچەی شتنی ددانەکان بگۆڕدرێت.



ئەو پزیشکە باسی لەوەشکرد ئەگەر فڵچەی شتنی ددانەکان نەگۆڕدرێت ئەوا دەبێتەهۆی گواستنەوەی میکرۆب بۆ ناو دەم و گەدەش بەمەش مەترسی توشبوون بە چەند نەخۆشییەک زیاد دەکات.



هۆکارەکەشی ئەوەیە ئەو فڵچە بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارهاتووەو میکرۆب و بەکتریای زیانبەخشی لەسەر نیشتووە، هاوکات ئەو پزیشکە بە پێویستی دەزانێت ناوبەناو بگۆڕدرێت.

چەندین كاركەر هەن كە تەمەنی تەندروستی فڵچەی ددان كەمدەكەنەوە، وەكو لێكەوتنی بەردەوامی لەو كلس و پاشماوە خۆراكییانەی بە ددانەوەن.

هەروەك هەوای گەرم و شێداری توالێت یاریدەی گەشەكردنی توێژاڵێكی ئۆرگانی دەدات لەنێوان دەزووەكانی فڵچەكەدا.

بۆیە هەر سێ مانگ جارێك فڵچەی ددانتان بگۆڕن، خۆ ئەگەر دەزوولەكان رێكوپێكییان لەدەستدا، ئەوە دەبێت زووتریش فڵچەكە بگۆڕدرێت.

پێویسته‌ دوای هەموو ددان شتنێك فڵچەكەت بەباشی خاوێن بكەیتەوە، بەجۆرێكیش دایبنێی سەری فڵچەكە رووی لە سەرەوە بێ تاكو بە باشی وشك ببێتەوە، هەروەك ئەو دەفرەش كە فڵچەكەی تێدایە ماوە ماوە بیشۆی بە بەكارهێنانی سركە یان دانانی لە ئامێڕی قاپشۆر، ئەویش بۆ لەنێوبردنی ئەو توێژاڵە ئۆرگانییەی رەنگە لەسەری گەشەبكات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ