475 کوردستان

تاڵیبان و ئایندەی ئەفغانستان

03:34 - 22/11/2021

نوسین و ئامادەکردنی
 ئاودێر جەمیل مستەفا/ ئەندامی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان


هەرەسهێنانی حکومەتی ئەفغانستان و گۆڕانکاری خێرا لە ئەفغانستان، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی خستە پرسێکی ناڕۆشن. بزوتنەوەی تاڵیبان و گەڕانەوەی بۆ سەر سەکۆی سیاسی لە ئەفغانستان،  پاش بیست ساڵ لە ڕوداوی ١١ سێپتەمبەر پرسی ئەوەی وروژاند کە چارەنوسی ئەو وڵاتە بەرەو کوێ دەڕوات و ڕەنگدانەوەی ئەو گۆڕانکاریە لەسەر ناوخۆ و دەرەوەی خۆی چۆن دەبێت؟. 

ئاشکرایە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەئەفغانستان، خەونی گەڕانەوەی دەسەڵاتی ئەمارەتی ئیسلامی تاڵیبانی لە ئەفغانستان بەشێوەیەک پێشخست. گەرچی کشانەوەی هێزە دەرەکیەکان لە ئەفغانستان بەتایبەتی ئەمریکا هەموو هۆکارەکە نیە بۆ هەرەسی سیستمی سیاسی ئەفغانستانی پاش ١١ سێپتەمبەر، بەڵکو لەپاڵ ئەوەشدا هۆکارگەلێکی وەک گەندەڵی، نادادپەروەری لە دابەشکردنی دەسەڵات و سەروەت بەسەر جومگەو پێکهاتە جیاوازەکان، گەندەڵی کارگێڕی، شکستی سیستمی دادوەری لە یەکلاکردنەوەی کێشەکان، قاچاغی و پەراوێزخستنی شوناسە جیاوازەکانی گەلی ئەفغان هەموو ئەمانە لە پێشوتر و بەم دوایەش هۆکار بون کە سیستمی سیاسی ئەفغان لە چوارچێوە و دامەزراندنی وڵاتی مۆدێرن بە وڵاتی شکست خواردو یان وڵاتی پێش مۆدێرن ناوزەد بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا پرسی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە ئایا گەڕانەوەی تاڵیبان ئارەزوی دامەزراندنی دەوڵەتی ئەمارەتی ئیسلامی، خودی تاڵیبان و ئەفغانستان، لە ناوخۆ و دەرەوە ڕوبەڕوی چ ئاڵەنگاریەک دەکاتەوە؟. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدەین وەڵامی ئەم پرسیارەو چەند پرسیارێکی دیکەی پەیوەست بەم بابەتە بدەینەوە.



کلیک لێرە بکە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن