سهدر: دهبێت گروپە میلشیاییەکان ههڵبوهشێنرێنهوه
06:09 - 18/11/2021
زهمهن_عێراق
رێبەر رەوتى سەدر جەخت لە پێکهێنانى حکومەتى
زۆرینە دەکاتەوە و هەڵوەشاندنەوەى گروپە میلشیاییەکانیش دەکاتە مەرجى بەشداریکردنى
چەند لایەنێکى سیاسى لە حکومەتى داهاتودا.
موقتەدا
سەدر رێبەرى رەوتى سەدر ئهمڕۆ پێنجشهممه لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى پێکدەهێنین، تاکە بژاردەى بەردەممان بریتیە
لە پێکهێنانى حکومەتى زۆرینەى نیشتیمان یاخود ئۆپۆزسیۆنى زۆرینەى نیشتیمانى و دواکەوتنى
پرۆسەى پێکهێنانى حکومەتیش لە بەرژەوەندى گەلى عێراقدا نیە.
سەدر پەیامێکى ئاراستەى ئەو لایەنانە کرد کە
ژمارەى کورسیەکانیان کەمى کردوە و رایگەیاند، نابێت شکستەکەتان لە هەڵبژاردندا
بکەن بەسەرەتاى بۆ تێکدانى دۆخى دیموکراسى لە عێراقدا.
وتیشی،
ئەگەر بتانەوێت بەشدارى لەحکومەتدا بکەن پێویستە لێپرسینەوە لە کەسانى گەندەڵ بکەن
رادەستى دادگایان بکەن، هەروەها حەشدى شەعبى پاک بکرێتەوە لە ئەندامە ناکارەکان و
ناوەکەى لە کاروبارى سیایسدا بەکارنەهێنرێت.
مەرجێکى
دیکەى موقتەدا سەدر بۆ بەشداریکردنى ئەو لایەنانە لەحکومەتى داهاتودا بریتیە لە
بڕینى پەیوەیەندى دەرەکى بە شێوەیەک کە سەروەرى و سەربەخۆیى عێراق بپارێزرێت،
پەیوەیەندى تەنها لە رێگەى لایەنى دیپلۆماسی و فەرمیەوە بێت.
موقتەدا
سەدر جەختیشکردەوە كه دهبێت گروپە میلشیاییەکان ههڵبوهشێنرێنهوه و چەکەکانیان رادهستی حەشدى
شەعبى بكرێت.