بێده‌نگی دۆستان: چما موسوڵمانانی دونیا پشتیوانی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌بات بۆ كورستان پشتگوێ ده‌خه‌ن؟
03:18 - 11/06/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
رۆژنامه‌یه‌كی هیندوستان ده‌رباره‌ی
كوردستان ده‌نووسێ: بێده‌نگی دۆستان: چما موسوڵمانانی دونیا پشتیوانی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌بات بۆ
كورستان پشتگوێ ده‌خه‌ن؟
ده‌گه‌ڵ كه‌وتنی
خه‌لافه‌تی وهسمانلیان دا دوو نه‌ته‌وه هه‌تیو كه‌وتن، هه‌ردووكیان خه‌بات ده‌كه‌ن
تا ببنه ده‌وڵه‌تدار. كوردستان گه‌لێكی بێ ده‌وڵه‌ته. هه‌روه‌ها فه‌له‌ستینیش. به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی میلله‌تانی
موسوڵمانی جیهان ته‌واو جیاوازه له‌هه‌مبه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان.
كورد-كوردستان
له 84 ملیۆن
دانیشتووانی توركیا نزیكی 22 ملیۆنی كورده. كه‌میان كریستیاننن و زۆرینه‌یان
سوونه موسوڵمانن. كورد سێهه‌مین گه‌وره گروپی ئێتنیكین له رۆژئاوای ئاسیا و
گه‌وره‌ترین گه‌لی جیهانن كه بێ ده‌وڵه‌تن. جڤاكی كوردهواری زیاتر جڤاكێكی خێڵه‌كی
و تیره به‌ندن.
عاره‌بی موسوڵمان
عاره‌بی موسوڵمان 637 ز كوردستان بنده‌ست
ده‌كه‌ن، پاشان ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژوویاندا. داگیركاران پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی،
ئاینی و كولتوری ئه‌وان به جۆرێكی دی ده‌گۆڕن و سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژنه‌وه.
پاشان خه‌لافه‌تی وهسمانلیان و فارسان به هه‌مان شێوه‌ن.
چه‌مكی
به‌كارهێنراوی كوردستان ئێستا ته‌نیا گوزارشته له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه
چه‌ند شارێ ده‌گرێته‌وه. به پیتڕۆڵ ده‌وڵه‌مه‌نده.
مێژووی كوردستان
خوێناوییه. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی كوردستانی توركیا به‌شێكی جیاوازه، له گشتیان خوێناوی
تره. پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ی.پ.گ، جه‌نگاوه‌رانی كوردستانی سوریا، پێكه‌وه سه‌خترین
قه‌ڵای خه‌لافه‌تی ئیسلامیان دهنێوبرد. به‌رخودانی ئه‌وان بێنه‌زیر و ئهفسانهگره.
موسوڵمانانی جیهان
''له كۆتاییدا، ئێمه وشه‌ی دوژمنه‌كانمان ده یاددا
نامێنێ، به‌ڵكو بێده‌نگی دۆستانمان'' به قه‌ولی مارتن لۆسه‌ر كینگ ج.ر. به‌رده‌وام، هه‌میشه بێده‌نگی و كڕی ته‌واوی
موسوڵمانانی جیهان له هه‌مبه‌ر سه‌ده‌یه‌ك له ته‌مه‌نی تێكۆشانی كوردان بۆ بڕیاری
خۆ-چارهنووسدان به به‌راورد به هه‌وڵ و جوڵه‌یان بۆ فه‌له‌ستین شوێن گومانه.
ده‌نا هه‌لومه‌رجیان
هاوشێوه‌ن: دوو نه‌ته‌وه ده‌گه‌ڵ نه‌مانی
خه‌لافه‌تی وهسمانلیاندا هه‌تیو ده‌كه‌ون، تێده‌كۆشن بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام وه‌ڵامی
جڤاكی موسوڵمانانی جیهان، ته‌نانه‌ت باقی میلله‌تانی دونیای نێوده‌وڵه‌تیش به‌رامبه‌ر
هه‌ردووكیان به ئاشكرا جیاوازن، شوێن سه‌رنجن.
چما ئوومه‌تی
موسوڵمانانی جیهان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن به‌رامبه‌ر كوردستان، كه‌چی به‌رامبه‌ر
فه‌لسه‌تین دێنه ده‌نگ و جوڵه. هۆكه‌ی ئاسانه. له حاڵه‌تی فه‌له‌ستیندا به‌ره‌ی
دوژمن ئیسڕائیله، یه‌كانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه موسوڵمانانی جیهانی وه‌ك
دوژمن لێیان ده‌ڕوانن. وه‌لێ ده كوردستانێدا ده‌چێته بازنه‌یه‌كی تره‌وه، كه
موسوڵمان له‌هه‌مبه‌ر موسوڵمان ده‌گرێته‌وه. هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی له‌لایه‌ن موسوڵمانانی
جیهانه‌وه به‌رامبه‌ر كورد و، له‌لایه‌كی تروه هه‌وڵ و جوڵه‌یان بۆ فه‌ڵه‌ستین
ته‌نیا یه‌ك ره‌گی هه‌یه:
دیدی خێڵه‌كی بۆ
دین. ئه‌مه راستیه‌كی له گومان به‌ده‌ره كه له‌سایه‌یدا دۆستایه‌تی بێ چه‌ندوچوون
و جۆره‌ها شێوه‌ی موسوڵمانان بۆ فه‌له‌ستین بێشك خراپ ده‌كا.
تێبینی وه‌رگێڕ: Scroll
سكڕۆل، پێگه‌یه‌كی
ئه‌لێكترۆنی هه‌واڵی میدیایه، 2014، له لایه‌ن سه‌میر راتیڵ و رۆژنامه‌وانی دێرینه‌وه
نارێش فارنادێس-ه‌وه دانراوه، به هیندی و ئینگلیزی. پێشتر ئه‌مانه خاوه‌نی
گه‌لێ رۆژنامه‌ی به نێوبانگی هیندوستان بوون. ئه‌م نووسینه‌ی فه‌یسه‌ڵ،گه‌لێ درێژتره
و وێنه‌داره. لێ بۆ خوێنه‌ری كورد ستێكی نوێی تێدا نییه، بۆیێ وه‌رگێڕ ئه‌و به‌شه‌ی
وه‌رگێڕاوه كه نوێتره. خوێنه‌رێ بخوازێ له ته‌واوی نووسینه‌كه بڕوانێ، ده‌كرێ
سه‌یری به شێ ئینگلیزیه‌كه‌ی بكا، ئاسان له گۆگڵ ده‌دۆزرێته‌وه. نووسه‌ر، فه‌یسه‌ڵ،
رۆژنامه‌وانێكی ئازاده، تایبه‌تمه‌نده له بواری مافی ده‌ستورگه‌رایی و فه‌لسه‌فه‌ی
سیاسی.
به قه‌ڵه‌می: فه‌یسه‌ڵ س ك، 10-06-2021
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: گۆران مه‌ریوانی