فاینانشیاڵ تایمز: کوردستانی عێراق بەرەو دیکتاتۆریەت هەنگاو دەنێت
08:44 - 12/05/2021
"زەمەن"
فاینانشیاڵ تایمز
نوسینى: كڵۆى كۆرنش
وه‌رگێڕانى له ئینگلیزییه‌وه: فه‌لاح حه‌سه‌ن
شێروان شێروانى رۆژنامه‌نوس له‌و كاته‌وه‌ى كه له ماڵى خۆیان له ده‌وروبه‌رى
هه‌ولێرى پایته‌خت راپێچ كرا، روبه‌ڕوى كابوسێك بوه‌وه. لانى كه‌م 10 كه‌س هه‌ڵیانكوتایه
سه‌ر ماڵه‌كه‌ى و چونه قاتى سه‌ره‌وه به‌دواى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه فریلانسه ته‌مه‌ن
38 ساڵه‌دا، له‌كۆتاییدا به چه‌ك له‌سه‌ر سه‌ریه‌وه هێنایانه خواره‌وه. دواتر
ئه‌و ده‌ستگیركرا، به تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه تۆمه‌تبار
كرا.
هاوسه‌ره‌كه‌ى، (روگه‌ش عیزه‌دین محێدین) كه بینه‌رى دیمه‌نى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى
رۆژى 7ى ئۆكتۆبه‌ر بو شانبه‌شانى دوان له منداڵه‌كانى كه ته‌مه‌نیان هه‌شت ساڵان
و 12 ساڵانه، روداوه‌كه به روداوێكى "ترسناك و وه‌حشیگه‌رانه" ناوده‌بات.
ئه‌و ده‌ڵێت كه ده‌یزانى هاوسه‌ره‌كه‌ى كارێكى
مه‌ترسیدارى هه‌یه. بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 15 ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌ى (واته شێروان شێروانى)
بابه‌تى ره‌خنه‌گرانه دژبه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌نوسێت، له‌كاتێكدا كه
حكومه‌تى هه‌رێم فه‌رمانڕه‌واییه‌كى نیمچه سه‌ربه‌خۆیه له‌ناوچه‌یه‌كى زۆرینه
كوردى خاكى عێراقدا. پێشتر شێروان چه‌ند جارێك داواى هاوسه‌ره‌كه‌ى ره‌تكردبوه‌وه
بۆ وازهێنان له كاره‌كه‌ى، كه نوسینه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌ى، ره‌تیكرده‌وه
كه پشتیوانى له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكات كه پارتێكى فه‌رمانڕه‌وایه له
هه‌رێم و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى بارزانییه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام
بو له نوسین و راپۆرت له‌باره‌ى ناڕه‌زاییه‌كانى دژبه حكومه‌ت.
روگه‌ش عیزه‌دین كه مامۆستاى ئابورییه ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتداران له‌ماوه‌ى
رابردودا چه‌ندین كاریان كردوه كه به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێن. ئه‌م وته‌یه له‌مێژه
ره‌خنه‌ى شێروان بوه له ده‌سه‌ڵاتداران.
شێروان یه‌كێك بو له‌و پێنج كه‌سه‌ى كه له باكورى رۆژئاواى كوردستانى عێراق
له مانگى ئۆكتۆبه‌ردا ده‌ستگیر كران. خاڵى هاوبه‌شى ده‌ستگیركراوه‌كان بریتییه
له تێوه‌گلانیان له رێكخستن و هه‌روه‌ها نوسینى راپۆرت له‌باره‌ى ناڕه‌زاییه‌كانى
دژبه حكومه‌ت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى پێنه‌دانى موچه‌ى كارمه‌ندان له 2020.
سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان دواتر به‌تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى
تۆمه‌تبار كران. هه‌فته‌یه‌ك به‌رله دادگاییكردنه‌كه‌یان له‌مانگى كانونى دوه‌م،
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به رۆژنامه‌نوسنى راگه‌یاند كه ده‌ستگیركراوه‌كان
"نه چالاكوانن نه رۆژنامه‌نوسن. به‌ڵكو هه‌ندێكیان سیخوڕ بون و كارى سیخوڕییان
بۆ وڵاتانى دیكه كردوه."
سه‌رجه‌م ئه‌و پێنج ده‌ستگیركراوه دواتر سزاى شه‌ش ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا
سه‌پێنرا به‌تۆمه‌تى هه‌ر له سیخوڕییه‌وه بگره تا هه‌وڵدان بۆ رێكخستنى شۆڕشى
چه‌كدارى، دواى پڕۆسه‌ى دادگاییكردنه‌كه كه له‌لایه‌ن رێكخراوى هیومان رایتس وۆچه‌وه
ئیدانه كرا به‌وه‌ى كه چه‌ندین پێشێلكارى هه‌بوه دژبه پڕۆسه‌یه‌كى دادگاییانه‌ى
عادل له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانى به‌رچاوى سیاسییانه له دۆسیه‌كه‌دا.
تۆمه‌تى سیخوڕیكردنه‌كه كه‌وتوه‌ته سه‌ر هه‌بونى لینك و په‌یوه‌ندى له‌نێوان
ده‌ستگیركراون و به‌رپرسانى دیپلۆماسیى ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا شانبه‌شانى چه‌ند
پارێزه‌رێكى ئه‌مه‌ریكى و هه‌روه‌ها هه‌بونى گروپێكى سۆشیال میدیا كه ئه‌و پێنج
كه‌سه به‌كاریانهێناوه بۆ ئاڵوگۆڕى زانیارى له‌باره‌ى ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه.
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند
كه ئه‌وان له‌نزیكه‌وه به‌دواداچونیان بۆ ئه‌و پرسه كردوه، به‌ڵام دواتر وه‌ستان
و نه‌گه‌یشتنه ئاستى ره‌خنه‌گرتن له هاوپه‌یمانه ئیقلیمییه‌كه‌یان كه زۆر كاریگه‌ر
بوه له شكستپێهێنانى داعش. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌ركۆنه‌كان بونه هۆى ئه‌وه‌ى
كه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ئیدانه‌ى زۆرى به‌دوادا بێت و بۆچونێكى واى
دروستكردوه كه ئه‌مه رۆچونه به‌ره‌و دیكتاتۆری له نیمچه ده‌وڵه‌تێكدا له‌لایه‌ن
هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ى بارزانییه‌كان له رۆژئاواى هه‌رێمه‌كه و تاڵه‌بانییه‌كان له
رۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمه‌كه. هه‌ژمونى ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه به قوڵى رۆچوه‌ته نێو
كارى بزنس و ئاسایش له هه‌رێمى كوردستانى عێراق كه ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده
به نه‌وت و پێنج ملیۆن دانیشتوى تێدا ده‌ژى.
سزادانى ئه‌و چالاكوانانه هه‌فته‌ى رابردو له دادگاى پێداچونه‌وه په‌سه‌ند
كران، به‌تایبه‌ت كاتێك كه حكومه‌تى هه‌رێم سور بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتى
دادوه‌رى له هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌دا كردوه و سه‌ربه‌خۆیه
له حكومه‌ت (ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ندا
وه‌ك پیشاندانى بێئومێدییه‌كى ئاشكرا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم، كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا
له هه‌ولێر ئیدانه‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى كرد.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم له تویتێكدا نوسیویه‌تى: "ئاڵوگۆڕى
بیروڕاى ئازادانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان به‌شێكه له كۆى كارى رۆژانه‌ى
دیپلۆماسى. ئاماژه‌پێدانه‌كه‌ى دادگا سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركراوان كه چاویان كه‌وتوه
به به‌رپرسانى كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا، شتێكى نامۆیه و دژبه رۆحیه‌تى په‌یوه‌ندیی
نزیك و دۆستایه‌تییه له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمى كوردستان."
بڕیاره‌كه‌ى دادگا ده‌ڵێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم "چه‌وسانه‌وه‌و
گێچه‌ڵكردن به ده‌زگا میدیاییه‌كان و رۆژنامه‌نوسانیان چڕكردوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت
ئه‌و میدیاكار و ده‌زگایانه‌ى كه چالاكییه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى دژبه حكومه‌ت
روماڵ ده‌كه‌ن و تایبه‌تتر له‌سه‌ر پرسى قه‌یرانى ئابورى و گه‌نده‌ڵى."
ده‌سه‌ڵاتداران پێشتر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تكرده‌وه. جوتیار عادل وته‌بێژى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: "حكومه‌ت پابه‌نده به ئازادیى راده‌ربڕین"،
هه‌روه‌ها جوتیار عادل هه‌رێمى كوردستانى وه‌ك "ره‌مز و هێماى لێبورده‌یى له‌ناوچه‌یه‌كى
په‌شۆكاو و توندوتیژ" ناوبرد.
رۆڵى دژه‌تیرۆر
هه‌رێمى كوردستانى عێراق به‌پاڵپشتیى پێكهێنانى ناوچه‌ى دژه‌فڕین له‌لایه‌ن
رۆژئاواوه له ساڵى 1991، توانى ببێته ناوچه‌یه‌كى نیمچه سه‌ربه‌خۆ له عێراقه‌كه‌ى
سه‌رده‌مى سه‌دام حسێن. ئه‌و ناوچه دژه‌فڕینه پێكهێنرا له‌پێناو راگرتنى هه‌ڵمه‌تى
جینۆسایدى دیكتاتۆرى عێراق بۆ دامركاندنه‌وه‌ى خه‌باتى كورده‌كان له ساڵانى هه‌شتاكان
كه بوه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى نزیكه‌ى 200 هه‌زار كه‌س. ناوچه‌ى دژه‌فڕین یارمه‌تى
سه‌ركردایه‌تى كوردى دا (كه له‌و كاته‌شدا هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى
له لوتكه‌دا بون) بۆ پێكهێنانى جۆرێك له فه‌رمانڕه‌زایى سه‌ربه‌خۆیى به‌سه‌ر
ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت كه تا سنوره‌كانى توركیا و سوریا و ئێران درێژ
ده‌بێته‌وه.
مێگان كۆنێلى پسپۆڕێكى ئه‌مه‌ریكیى شاره‌زا له بوارى كورد ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌رێمه
"بۆ نزیكه‌ى 30 ساڵه حكومه‌تێكى هه‌یه." سه‌رده‌مانێك كورد به ئاشكرا
پابه‌ند بون به په‌ره‌پێدانى حكومه‌تێكى دیمو‌كراتى. به‌ڵام به‌وته‌ى مێگان كۆنێلى
"ئه‌م نه‌وه له سه‌ركرده‌كانى ئێستا زیاتر پابه‌ندن به بیرۆكه‌ى فه‌رمانڕه‌وایى
دیكتاتۆریانه، ئه‌وان رۆڵى گرنگى دیموكراسى وه‌لا ده‌نێن." دیپلۆماتكاران ده‌ڵێن
كه وڵاتانى رۆژئاوا دودڵن له‌وه‌ى به ئاشكرا ره‌خنه بگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان
پشت به كوردستانى عێراق ده‌به‌ستن وه‌ك قه‌ڵایه‌ك دژ به تیرۆریزمى ئیسلامى.
له 2014دا كاتێك داعش به ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى خاكى سوریا و عێراقدا بڵاو
بوه‌وه، سه‌دان هه‌زار ئاواره به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵاتن. ده‌سه‌ڵاتدارانى
كورد پێكه‌وه و به پشتیوانى رۆژئاوا به‌رگریان كرد بۆ پارێزگارى له‌و خاكه‌ى كه
سه‌قامگیرى گه‌شه‌ى كردوه تیایدا به‌راورد به ناوچه‌كانى تر‌ى ناوه‌ڕاستى عێراق
كه پشێو و وێرانن.
"كوردى عێراق
وه‌ك باشترین كورده‌كان بینراون به‌لاى ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه،" ئه‌مه وته‌ى
دارا سه‌لامه كه خه‌ڵكى كوردستانى عێراقه و مامۆستایه له زانكۆى له‌نده‌ن بۆ
توێژینه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى و ئه‌فه‌ریقى. ده‌شڵێت: "ئه‌و دو پارته (پارتى و یه‌كێتى)
هه‌رگیز دژى ئه‌مه‌ریكا نه‌بون، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌مه‌ریكا تاوه‌كو ئێستاش
نزیكه له‌و دو پارته سیاسییه‌وه."پشتیوانیى باشى كوردى عێراق له سه‌ره‌تاى
2000ه‌كاندا له پڕۆسه‌ى داگیركاریى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌تایبه‌ت له
یارمه‌تیدانیان بۆ روخانى سه‌دام، هێز و توانایه‌كى نیمچه سه‌ربه‌خۆى پێ به‌خشین
له دانوستان سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستى نه‌وت به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ له حكومه‌تى
ناوه‌ندى. هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ نه‌بو كه به‌رده‌وام له پێكداداندا
بێت له‌سه‌ر پرسى پاره و ئاسایش له‌گه‌ڵ به‌غدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ونى له‌مێژینه‌ى كورد
بۆ خودموختارى هاته‌گۆڕێ و بانگه‌شه‌ى بۆ كرا به‌وه‌ى كه ئه‌و پرسه دیموكراسییه‌كى
ئابورییانه‌ى دۆستانه‌یه و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته "عێراقێكى دیكه".
به‌ڵام زیاتر له دیموكراسییه‌كى فره‌یى كه له ژێر چاودێرییه‌كى رۆژئاوایى په‌ره‌ى
پێ درابێت، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆكه ده‌گوزه‌رێ "ته‌نها دو بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌وان،
هه‌ریه‌كێكیان له ناوچه‌ی تایبه‌تى خۆى، په‌رله‌مان، وه‌زیره‌كان، هه‌مو ئه‌و
شتانه‌ى ده‌یانبینیت، ته‌نها بۆ نواندنه،" ئه‌مه وته‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵحه
كه په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕانه.
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دارى دیكه‌ى سه‌ره‌كى
هه‌ن له حكومه‌تدا كه په‌یوه‌ندییان به بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و بارزانییه‌وه نیه،
هه‌روه‌ها خۆى و چه‌ندین ئه‌ندامى دیكه‌ى باڵاى حیزب پۆسته‌كانیان له‌ڕێى هه‌ڵبژاردنه‌وه
به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌و ده‌ڵێت: "به‌له‌به‌رچاوگرتنى گرنگى و ناوبانگى ئه‌و دو
بنه‌ماڵه‌یه و هه‌روه‌ها چۆنێتى به‌شداریكردنى به‌رچاویان له بزوتنه‌وه‌ى سیاسیى
به‌رگریكارى كورد به‌درێژایى ماوه‌ى 60 بۆ 70 ساڵى رابردو، ئه‌مه‌ش به رونى ده‌رگاى
بۆ ئێمه كردوه، به‌ڵام ئێمه هه‌مو ئه‌و ده‌رگایانه‌مان بڕى كه پێویست بون."
به‌شداریى ناسه‌قامگیرانه‌ى ده‌سه‌ڵات
هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆى 1994ه‌وه بوه به دو به‌شه‌وه كه
له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندا بو. هه‌رچه‌نده
له‌و كاته‌وه هه‌ردو پارته‌كه حكومه‌تێكى یه‌كگرتوى هه‌رێمیان دروستكردوه، به‌ڵام
له پراكتیكدا هه‌ریه‌كه‌یان تاوه‌كو ئێستا به‌جیا ناوچه‌كه‌ى خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن:
رۆژئاواى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستاش پێى ده‌وترێت "زۆنى زه‌رد"، له‌كاتێكدا
كه ناوچه‌ى ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتى كه بریتییه له رۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم، به
"زۆنى سه‌وز" ناو ده‌برێت. پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى
په‌رله‌مانى كوردستانى به‌ده‌سته‌وه‌یه (45 كورسى له كۆى 111 كورسى، یه‌كێتیش 21
كورسیى هه‌یه)، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى پۆسته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم
و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیان گرتوه‌ته ده‌ست. به‌وته‌ى دارا سه‌لام، له ساڵى
2000ه‌كانه‌وه، هه‌ژمونى ئه‌و دو پارته به‌سه‌ر سه‌رچاوه ئابورییه‌كانى ناوچه‌كه‌دا،
رێگه‌ى پێداون كه هه‌ژمونیان په‌ره پێ بده‌ن له‌ڕێى چه‌ندین شێوازى سه‌ركوتكارى
و دروستكردنى چه‌ندین لایه‌نگره‌وه (له‌ڕێى دابینكردنى هه‌لى كار).
به‌وته‌ى لێكۆڵیار و شیكه‌ره‌وه‌كانى توێژینه‌وه
ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆى ئه‌مه‌ریكى له سلێمانى، ئه‌و سه‌رچاوانه
زۆر گرنگ و زه‌به‌لاحن، له‌نێویاندا فرۆشى نه‌وتى خاوى ناوچه‌كه كه به 4.5 ملیار
دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
رێكخه‌رانى كه‌مپه‌ینى چالاكییه‌كانى دژبه گه‌نده‌ڵى و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارانى
ئۆپۆزسیۆن ده‌پرسن كه ئه‌و داهاتى نه‌وته بۆ كوێ ده‌چێت.
فه‌رمان ره‌شید كه چالاكوانێكى دژه گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌ستهێنانى داهاتى نایاساییانه‌یه،
شیكردنه‌وه‌ى بۆ وردبینییه‌كانى كۆمپانیاى دیلۆیت كردوه له‌باره‌ى فرۆستنى نه‌وت
له نۆ مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2020. ئه‌و ده‌ڵێت: "ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وت كه
ته‌نها 29%ى پاره‌ى نه‌وت چوه‌ته خه‌زێنه‌ى حكومه‌ته‌وه."
قوباد تاڵه‌بانى كه جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ته ده‌ڵێت حكومه‌تى هه‌رێم
"هه‌مو شتێك ده‌كات كه له‌توانایدا بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان".
دانوستانكارى سه‌ره‌كیى گرێبه‌سته‌كانى نه‌وت بریتى بو له نێچیرڤان
بارزانى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌نجومه‌تى وه‌زیران كه ئێستا سه‌رۆكى هه‌رێمه و كه‌سایه‌تییه‌كى
نێوده‌وڵه‌تیى نێو بنه‌ماڵه‌ى بارزانییه. رۆزنه‌فت كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى روسییه
له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتدا له هه‌ر كۆمپانیایه‌كى دیكه زیاتر وه‌به‌رهێنانى له
نه‌وتى هه‌رێمى كوردستاندا كردوه به‌به‌هاى نزیكه‌ى 3.5 ملیار دۆلار و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا
كۆنترۆڵى 60%ى بۆرییه نه‌وتییه سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كردوه. كۆمپانیاكانى
تر‌ى وه‌ك ئیكسۆن مۆبیل، تۆتاڵ و شیفرۆن به‌هه‌مان شێوه نه‌وت له هه‌رێمى
كوردستان.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى داهاتى نه‌وت، ناكۆكییه‌كى به‌رده‌وام بونى هه‌یه
له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌كاتێكدا هه‌میشه به‌غدا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌رێم
پشكى هه‌رێم له هه‌نارده‌ى نه‌وت هاوتاى پشكى هه‌رێم بێت له بودجه‌ى فیدراڵى.
هێشتا گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى
نه‌وته‌وه به‌جۆرێكن كه زۆرینه‌ى داهاته‌كه‌ى ده‌چێته گیرفانى بیانییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌رانى
ناوخۆى بوارى نه‌وته‌وه ته‌نانه‌ت به پاره‌ى به‌كارهێنانى بۆرییه‌كانى نه‌وتیشه‌وه
كه نه‌وت بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا ده‌گوازنه‌وه و له راستیدا ده‌كه‌وێته
سه‌ر شانى كۆمپانیاكان.
په‌یمانگاى توێژینه‌وه ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان (Institute of Regional and International
Studies) واى خه‌مڵاندوه كه له 2020دا رێژه‌ى 40%ى كۆى داهاتى
نه‌وت دراوه‌ته كۆمپانیا بیانییه‌كان و هه‌روه‌ها زیاتر له 21% له گواستنه‌وه‌ى
نه‌وتدا خه‌رج كراوه و نزیكه‌ى یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار له كۆى 4 ملیار و
500 ملیۆن دۆلار داهاتى نه‌وتى فرۆشراو چوه‌ته نێو خه‌زێنه‌ى حكومه‌ته‌وه. لایه‌نگرانى
بارزانى ده‌ڵێن كه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كورستانى به سه‌لامه‌تى هێشتوه‌ته‌وه و به‌ره‌وپێشچونیش
تێیدا به‌رده‌وامه. ره‌خنه‌گرانیش ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ى كه هه‌یه باجى
زۆرى بۆ دراوه.
"تۆ بۆت نیه
قسه له‌سه‌ر خودى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى بكه‌یت،" ئه‌مه وته‌ى نامیقه كه
كارمه‌ندێكى ته‌ندروستییه و ناوى دوه‌مى لاى فاینانشیاڵ تایمز پارێزراوه. ده‌شڵێت:
"تۆ ده‌توانیت ره‌خنه له حیزب بگریت، به‌ڵام بنه‌ماڵه مه‌ترسیداره."
ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن داموده‌زگاى سه‌ربازى و هه‌واڵگرییه‌وه
چاودێرى ده‌كرێت كه ئه‌و داموده‌زگایانه لایه‌نگرى و دڵسۆزییان بۆ پارتى و یه‌كێتى
هه‌یه. مه‌سرور بارزانى چه‌ندین ده‌یه‌یه سه‌رۆكى ده‌زگاى پاراستنه. حكومه‌تى
هه‌رێم پشت به هێزه رۆژئاواییه‌كان ده‌به‌ستێت له پشتیوانى سه‌ربازیدا و له كۆتاییه‌كانى
مانگى كانونى دوه‌مى ئه‌مساڵ داواى له ئه‌مه‌ریكا كرد بودجه‌ى ته‌رخانكراوى تایبه‌ت
به هێزى پێشمه‌رگه زیاد بكات (كه له ساڵى 2020دا ئه‌مه‌ریكا 126 ملیۆن دۆلارى
بۆ موچه‌ى پێشمه‌رگه ته‌رخان كرد)، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه شه‌ڕى داعش هێور
بوه‌ته‌وه. به‌لاى هێزه رۆژئاواییه‌كانه‌وه كه بنكه سه‌ربازییه‌كانى هه‌رێم
به‌كارده‌هێنن، سه‌قامگیرى هه‌میشه له كاره هه‌ره له‌پێشینه‌كان بوه. به‌ڵام
به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م پشتیوانییه داراییه بێمه‌رجه، كۆنێڵى ده‌ڵێت: "وا
ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێمه پێویستمان به‌وه بێت موماره‌سه‌ى هه‌ژمونێكى كه‌مێك زیاتر
بكه‌ین وه‌ك له‌وه‌ى به سه‌رمانه‌وه‌یه" به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى پرسه‌كانى گه‌نده‌ڵى
و مافه‌كانى مرۆڤ.
بانگه‌شه‌كانى هه‌بونى گه‌نده‌ڵى به ئاستێكى به‌رفراوان شتێكى نوێ نین. لایه‌نێكى
دیپلۆماسى ئه‌مه‌ریكى له 2006 باسى له "گه‌نده‌ڵیى له راده‌به‌ده‌ر"ى
كرد و به‌ستیه‌وه به دو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى هه‌رێم و تێوه‌گلانى وه‌به‌رهێنه
بیانییه‌كانه‌وه. له‌ڕێى سایتى ویكیلیكسه‌وه ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه
باسى له‌وه كردبو كه ئابورى "زۆر به توندى له‌لایه‌ن ئه‌خته‌بوته‌كانى یه‌كێتى
و پارتییه‌وه شه‌ته‌ك دراوه و له‌جموجۆڵ خراوه" هه‌ندێك جار دیپلۆماتكاران
و خه‌ڵكانى وه‌به‌رهێن شه‌ریكن له كه‌رتى تایبه‌تدا. یه‌كێك له وه‌به‌رهێنه‌ره
لوبنانییه‌كان كه خاوه‌نى چه‌ند كۆمپانیایه‌كه له ناوچه‌كه، له وه‌ڵامى پرسیارێكدا
كه بۆچى نایه‌ت له كوردستان كارى وه‌به‌رهێنان بكات، ده‌ڵێت: "گه‌نده‌ڵى له
هه‌رێم خراپتره له‌وه‌ى له به‌غدا هه‌یه. من ناچمه ژێر بارى ئه‌و فه‌رمان و یاسایانه‌ى
له‌وێ هه‌ن." وه‌به‌رهێنانى بیانى كه له‌پاش روخانى سه‌دام حسێن به لێشاو
روى له هه‌رێمى كوردستان كرد، هێشتاكه نه‌هاتوه‌ته‌وه سه‌ر خۆى و نه‌بوژاوه‌ته‌وه
له‌دواى ئه‌وه‌ى كه له 2014وه شه‌ڕى داعش خه‌ست بوه‌وه.
به‌پێى چه‌ند ئامارێك كه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمه‌وه بڵاوكرایه‌وه،
ده‌ركه‌وت كه وه‌به‌رهێنانى بیانى بۆ پڕۆژه رێگه‌پێدراوه‌كان له 2013 به‌هاكه‌ى
گه‌یشته 2.4 ملیار دۆلار، به‌ڵام ساڵى دواتر گورزى كوشنده‌ى به‌ركه‌وت و بوه 25
ملیۆن دۆلار. وه‌به‌رهێنانى بیانى له 2015و 2016 تاڕاده‌یه‌ك بوژایه‌وه، به‌ڵام
له 2017 ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان هیچ ئامارێكى بڵاونه‌كرده‌وه له‌باره‌ى هه‌ر وه‌به‌رهێنانێكى
بیانى.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان رایگه‌یاند:
"كورد گه‌نده‌ڵیى دانه‌هێناوه، ئێمه دان ده‌نێین به هه‌بونى گه‌نده‌ڵى له‌نێو
داموده‌زگا حكومى و حیزبییه‌كاندا و هه‌روه‌ها ئێمه پابه‌ندین به روبه‌ڕوبونه‌وه
و كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى."
رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش رویان له كه‌مبونه‌وه كرد، گه‌وره‌ترین
هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ره‌كى ئه‌منیى بۆ سه‌ر هه‌ولێر له‌مساڵدا بریتى بو له‌و زنجیره هێرشه
موشه‌كییه‌ى له‌لایه‌ن چه‌كداره شیعه به‌كرێگیراوه‌كانى ئێرانه‌وه كرایه سه‌رى
و چه‌ند بنكه‌یه‌كیان كرده ئامانج كه سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا و توركیایان تێدا جێگیر
كرابون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سیسته‌مى ناوخۆى هه‌رێم روبه‌ڕوى ناڕه‌زایه‌تى پچڕپچڕ
بوه‌ته‌وه دژبه نه‌بونى پێداویستیه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانى ژیان.
به‌پێى راپۆرته هه‌واڵییه ناوخۆییه‌كان، كۆتایى
ساڵى رابردو، قه‌ده‌غه‌ى توندى هاتوچۆ دژبه خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگاى سلێمانیى
كه له‌ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتیدایه، بوه هۆى كوشتنى 8 كه‌س. ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه
كه پارتى و یه‌كێتى روبه‌ڕوى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى و رژانه سه‌رشه‌قامى خۆیشانده‌ران
ده‌بنه‌وه، به‌ڵام بڵاوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى پشێویه‌كانى پیش‌تر تایبه‌ت بو
به پێنه‌دانى موچه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن كه‌س له كوردستان یاخود یه‌ك له‌سه‌ر پێنجى كۆى دانیشتوانه‌كه‌ى،
مانگانه موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن. لێكۆڵیاران ده‌ڵێن ئه‌و رێژه گه‌وره‌یه
له هه‌ڵاوسانى كارمه‌ند، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستنى ساڵانى 2000ه‌كان كه هه‌ریه‌ك
له پارتى و یه‌كێتى پێگه و پۆسته‌كانیان له حكومه‌تدا به‌كارده‌هێنا بۆ كاریگه‌رى
دانان له‌سه‌ر دامه‌زراندنى خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى سیاسى.
(ره‌شۆ) كه ئه‌فسه‌رى پێشوى هه‌واڵگرییه و نه‌یویست ناوى دوه‌مى ئاشكرا
بكرێت ده‌ڵێت: "هه‌ركات تۆ سودمه‌ند بویت، ناچار ده‌بیت كه دڵسۆز بیت و لایه‌نگر
بیت." هه‌ندێكى تر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌بێ هه‌بونى لینكێكى سیاسى، تۆ
نا‌توانیت بگه‌یته دامه‌زراندنى حكومى.
كێشه‌ى پێدانى موچه كه له سه‌ره‌تادا له 2014 سه‌ریهه‌ڵدا له‌كاتى داڕمانى
نرخى نه‌وت، جارێكى دیكه له 2020دا و له‌گه‌ڵ دوباره داڕمانى نرخى نه‌وت به‌هۆى
بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه. تا مانگى شوبات، رێژه‌ى 21%ى
موچه‌ى كه‌رتى گشتى بڕیبو و هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتى به‌غداى ده‌كرد له دابه‌شنه‌كردنى
داهاتى نه‌وت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه كۆى ئابورى پشت به موچه ده‌به‌ستێت،
بازرگانان ده‌ڵێن كارى بازرگانى پاشه‌كشه‌ى كردوه، به‌ڵام جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران
ده‌ڵێت رێككه‌وتنى نوێى بودجه له‌گه‌ڵ به‌غدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له سه‌قامگیربونى
دۆخى موچه. كارمه‌ندانى كه‌رتى حكومى به مامۆستایان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستییه‌وه،
چه‌ندین خۆپیشاندانیان رێكخست. به‌ڵام چالاكوانان ده‌ڵێن كه ئه‌وان روبه‌ڕوى گێچه‌ڵ
و هه‌ڕه‌شه و ترساندن بونه‌ته‌وه.
شایان عه‌سكه‌رى كه پزیشكه، لێپێچینه‌وه‌ى
یاسایى له‌گه‌ڵ كرا له‌به‌ر گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى كه له سۆشیال میدیا بڵاویكرده‌وه
له 2018 و له خۆپیشاندانێكى ناڕه‌زایى ده‌ربڕین دژبه نه‌بونى موچه كه له هه‌ولێر
ساز كرابو. شایان عه‌سكه‌رى له‌و كاته‌وه‌ى كه بوه به په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى
گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ى به ناڕاسته‌وخۆ
پێگه‌یشتوه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى پارتییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاویكره‌وه
كه تیایدا پیاوێك ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌كێشێت به مۆبایله‌كه‌ى شایاندا و له ده‌ستى
ده‌یخاته خواره‌وه. عه‌سكه‌رى كه كه‌یسه‌كه‌ى له دادگا دۆڕاند و غه‌رامه كرا،
ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى مافه‌كان و ئازادییه‌كانمان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن
ته‌نانه‌ت له داواكردنى ئه‌م مافانه‌ش."
لاى خۆیه‌وه، پارتى ده‌ڵێت ئه‌و گروپه له ناوى كارمه‌ندان ده‌سڕێته‌وه
كه به‌وته‌ى ئه‌و بندیوار و نایاسایین. ئه‌وه به‌شێكه له به‌رنامه‌ى چاكسازى
كه بۆ چاككردن و به‌ره‌وپێشبردنى كارى حكومه‌ت داڕێژراوه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى
داوه ئیداره‌ى گواستنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ كه‌رتى تایبه‌ت به‌ره‌وپێش
به‌رێت و زیادكردنى باج جێبه‌جێ بكات.
به‌وته‌ى كه‌سێك به‌ناوى ره‌شاد، وه‌ك ئاماژه‌دانێك به‌سه‌ر كۆنترۆڵى دو
پاته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه به‌سه‌ر هه‌لى كاردا، ده‌ڵێت: "ئه‌و دو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌ى
كه سودیان له‌م دۆخه بینیوه له رابردودا، بریتین له بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى.
هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌پرسن ئاخۆ تۆ بڵێێ ئه‌م دو پارته راستگۆ بن له ئه‌نجامدرانى
چاكسازى."
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى كه باسى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن، هاوسه‌ره‌كه‌ى شێروان شێروانى
ده‌ڵێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ى زۆر له مێژه هه‌وڵى له‌گه‌ڵ دراوه بێده‌نگ بكرێت. ده‌شڵێت:
"ئه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر موچه‌یه‌كى بویستایه له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌خرایه
به‌رده‌ستى، ته‌نها له‌به‌ر نوسینه‌كانى، ئه‌گه‌ر گویڕایه‌ڵى به‌رپرسان ببوایه،
ره‌نگ بو له دریم سیتى بژیایه." شێروانى هه‌وڵى ده‌دا كارێكى غه‌یرى رۆژنامه‌نوسى
بدۆزێته‌وه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێت كاره‌كانى سه‌ركه‌وتو نه‌بون. ئێستا كه
چوار منداڵ به‌خێو ده‌كات، ئه‌و پێى وایه شێروانى راستگۆ بوه له بڵاوكردنه‌وه‌ى
بابه‌ته‌كانیدا و نمونه‌ى په‌ندێكى كوردى ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت: "سته‌ملێكراو
بیت باشتره وه‌ك له‌وه‌ى سته‌مت لێ بكرێت."
سه‌رچاوه: فاینانشیاڵ تایمز
https://www.ft.com/content/cd943209-b26b-45b2-a34a-e0d432b2e3f1?fbclid=IwAR3agg5fI6trD-Cuws1ht6hH3O4TLhGgOabd_8s-q3R3JaBBU-e1qRARSf4