گهنجێك له سلێمانی بههۆی بهپهله نانخواردن لهكاتی رۆژوشكاندن گیانیلهدهستدا
03:43 - 29/04/2021
زەمەن-رەمەزان
دكتۆر رێزان ههردی پزیشكی پسپۆڕ له نهخۆشخانهی شار رایگەیاند لەکاتی ڕۆژووشکاندا، خواردنی بەپەلە و زۆرخواردن بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجێك.
لەئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک، دكتۆر رێزان ههردی پزیشكی پسپۆڕ له نهخۆشخانهی شار روونیکردوە " مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگی ئارامی و بەخشندەیی و خۆڕاگرییە. بەداخەوە ئێمەی پزیشک و کارمەند لەنەخۆشخانە ڕووبەڕووی کارەساتی ناخۆش وزۆر ڕووداویی نەخوازراوو دەبینەوە".
هەروەها وتیشی" لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا کوڕێکی گەنجیان بۆ نەخۆشخانەی شار بەشی فریاکەووتن هێنا، ئەم گەنجە لەکاتی ڕۆژووشکاندندا و لەکاتێکدا قسەیکردبوو و زۆر بەپەلە نانی خواردبوو، بەداخەوە پاروویەک پەڕیببوە بۆری هەناسەی و ڕێگەی هەناسەدانی لێگرتبوو. دیارە کەسوکارەکەشی بە شێویەکی زانستی نەجوڵابوونەوە و بووبوو بەهۆکاری گرتنی بۆری هەناسەی و نەچونی ئۆکسجین بۆی و دواتر وەستانی دڵی،زۆربەداخەوە لەگەڵ هەموو ئەوهەوڵانەی بۆیدرا، نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت، چونکە بۆری هەناسەی پڕ لەخواردن بوو!!".
دكتۆر رێزان ههردی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕۆژانە چەندین ژن و پیاو بە سک ئێشە و سکچوون و ڕشانەوە سەردانی بەشەکەمان دەکەن، چونکە لە پارشێودا ناوساجی و کولێر بەقیمەی خواردوە؟!! سەیر ئەوەیە هەموو ئەم نەخۆشانە خۆیان دەڵێن، بێ ڕۆژووش بە کولیرە بەقیمە و ناوساجی و قوبڵی و شلەی زۆر هەمان بارودۆخمان بەسەردا دێت؟!!".
دەشڵێت" هەندێک نەخۆشی شەکرە لەکاتی ڕۆژوو شکاندندا دەکەونە گیانی شیرینی،ئەویش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکرەوە دەبورینەوە و دەگەێنرێنە نەخۆشخانە شار!. گەر بەڕێزت نەخۆشی شەکرەت هەیە و پزیشک ڕێگەی ڕۆژووگرتنی پێداوویت، مانای ئەوەنیە کە ڕۆژووەکەت شکاند بکەویتە شیرینی خواردنی بێسنوور، هیچ حسابێک بۆ نەخۆشیەکەت نەکەیت؟!".
ئەو دکتۆرە رێنمایی بۆ رۆژووگران ئەوەیە" تکایە لەکاتی پارشیودا شتێکی سوک بخۆ، تا گەدەت ناڕەحەت نەکات، لەکاتی ڕۆژووشکاندن لەسەرخۆ و ئارام نان بخۆ و تادەتوانیت کەم بخو، با نەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆ خۆت و خێزانەکەت!"