628 تەندروستی

چۆنێتى ئاماده‌كردنى ناوساجى

02:25 - 19/04/2021

زەمەن-رەمەزان

ناوساجی هەمیشە و بەتایبەت لەمانگی رەمەزاندا یەکێکە لەو خواردنانەی خواستێکی زۆر لەسەرە و تەنانەت بۆ خێریش بەکاردەهێنرێت، بەشێکیش لە هاوڵاتییان ئارەزووی ئەوە دەکەن بە چاوە یاخود با ماستەوە بیخۆن.

کەرەستەکانی ناوساجی:

- 500 گرام ئارد
- نیو پەرداخ ڕۆن
- نیو پەرداخ شیری شل
- سێ کەوچکی بچوک خوێ
- یەک کەوچکی گەورە خەمیرە
- کەوچکی مامناوەند ڕەشکە
- کەوچکێکی گەورە شەکر
- ئاوی شلەتێن بەپێی پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی ناوساجی:

سەرەتا ئارد و خەمیرە و خوێ و شەکر و ڕەشکە و ڕۆن و سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بەیەکتری دەکەین،دواتر وردە وردە ئاوی تێدەکەین و دەیشێلین.

بەردەوام دەبین لە شێلانی و دوای ئەوەی هەویرەکە جوان خۆی گرت و پێگەیشت، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر وازیلێبهێنە یان کەمتر لەجێگایەکی گەرم دایپۆشە تا هەڵدێت.

لەکۆتایدا هەویرەکە گونک گونک دەکەین و خڕی دەکەینەوە بە دەست، دواتر سوری دەکەینەوە لە ڕۆن یان زەیتدا،لە دوای سوربونەوە ئامادە دەبێت بۆ خواردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن