یاسای بودجه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرا
05:53 - 06/04/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
په‌رله‌مانی
عێراق یاسای بودجه‌ی 2021ی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد.
ئه‌مرۆ
سێشه‌ممه ئه‌مینداری په‌رله‌مانی عێراق، یاساكه‌ی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
كۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
رۆژی 31ی مانگی
رابردوو پەرلەمانی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراقی پەسەندكرد.
كۆی داهات بەپێی بودجەی 2021، 101 تریلیۆن دینارە و
خەرجیەكان 129 تریلیۆنە، واتە 28 تریلیۆن كورتهێنان هەیە.
نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەدا بە 65 دۆلار
دیاریكراوە، نرخی یەك دۆلاری بەرامبەر هەزار و 450 دینارە.
هەروەها مادەی 11 تایبەتە بە پشكی هەرێم بەزۆرینەی دەنگ
پەسەندكرا، كە رێژەی 12.67% كە نزیكەی 10 تریلیۆن دینار دەكات.