په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له خه‌ڵكن
01:55 - 28/02/2021
زه‌مه‌ن
كاری ئۆپۆزسیۆنی و چاودێری له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و
كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پاشه‌كشه‌ی كردووه، به‌شێكی په‌یوه‌ندی
به‌وه‌وه هه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ته‌وزیفكردنی پرۆژه‌كانی چووه ناو حكومه‌ت
و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌ی خۆیان به
ئۆپۆزسیۆن ناساندووه، نه‌یانتوانیوه ئه‌دای ئه‌و رۆڵه بكه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌رێم و له به‌غداش،
له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنن له‌خه‌ڵك، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان له
ناو حكومه‌تدایه، به‌ڵام چالاكانه به ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری هه‌ستاون و دوور له
موزایه‌ده و خۆده‌رخستنی سه‌ر شاشه‌كان، هه‌م چاودێربوون هه‌میش خاوه‌نی پرۆژه
بوون، كاریشیان له‌سه‌ر ده‌یان مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی كردووه.
ئێستا له مه‌یدان و له په‌رله‌ماندا ئه‌وه‌ی ده‌نگی دلێره و به‌رگری له
خه‌ڵك ده‌كات په‌رله‌مانتاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن، له ماوه‌ی رابردوودا به
شێوه‌ی مه‌یدانی كاریان له‌سه‌ر مه‌له‌فه‌كانی ئازادی راده‌ربڕین و نه‌وت، گه‌نده‌ڵی،
قاچاخچیه‌تی و ده‌روازه سنورییه‌كان، كردووه.
ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی بێلایه‌ن و پرۆفیشناڵ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای په‌رله‌مانتاران
بكات، بێ دوو دڵی په‌رله‌مانتاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پله‌كانی سه‌ره‌تا ده‌گرن.
له دیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا په‌رله‌مانتار كاره‌كته‌رێكی سهربهخۆو نوێنه‌ری
خه‌ڵكه، له پاڵ ئیلتیزامه حزبیهكهیدا، ده‌بێت چاو‌دێر و چاوكراوه بێت به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت) و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (دادگاكان) بێ سڵه‌مینه‌وه
كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بكات و هه‌میشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان
تێبكۆشێت.
په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان له‌م خوله‌دا په‌یڕه‌ویان له‌م پره‌نسیپه
كردووه، چاویان له كه‌موكورتیی و گه‌نده‌ڵیه‌كان دانه‌خستووه و ئاماده‌نه‌بوون
له پێناو چه‌ند پۆستێكدا خۆشیان و نوێنه‌ره‌كانیان له حكومه‌ت له گه‌نده‌ڵییه‌وه
تێوه‌بگلێنرێن.
كاردۆ محه‌مه‌د،
رێكخه‌ری ژوری په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به "زه‌مه‌ن"ی وت
"کارا بونى پەرلەمان و فراکسیۆنى ئێمە و داکۆکى لە مافى هاوڵاتیان پەیوەندى بە
کارى پەرلەمانییەوە هەیە و پەیوەندى بە بەشداریکردن نییە لە حکومەتدا.
وتیشی: کاتێک پەرلەمان
متمانە دەداتە حكومه‌ت، لەسەر بنەماى بەرنامەیەک ئەم متمانەیەى دەداتێ بۆیە پهرلهمانتارو
په‌رله‌مان مافیەتى چاودێرى بکات ئایا ئەم بەڵێنانەى کە لەسەرى متمانەى وەرگرتوە جێبەجێى
کردوە یاخود نا؟ ئێستا لە کوردستاندا کێشە هەیە کێشەى ژیان و موچە هەیە، ئەرکى پەرلەمانە
لە حکومەت بپرسێتەوە و بڵێت تۆ داهاتەکەت چەندە و چۆن موچە دابین دەکەین و دابەشى
دەکەیت، واتە حکومەت بەرپرسیارێتى هەیە".
په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌وه به به‌ڵگه‌وه گه‌نده‌ڵیه‌كانی
بواری نه‌وت، مه‌له‌فی ده‌رمان، قاچاخچیه‌تی و كاری ده‌روازه سنوورییه‌كان،
داگیركردنی موڵك و زه‌وی گشتی، پێوه‌ری ئاوی ماڵان، چه‌ندین مه‌له‌فی دیكه‌یان بۆ
رایگشتی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاشكراكردووه.
شاخه‌وان ره‌وف
به‌گ، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، به"زه‌مه‌ن"ی وت: فراكسیۆنه‌كه‌ی ئێمه
له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌كان به‌دواداچونی هه‌بوه، چاودێری كاری تیمه‌كه‌ی خۆشمانی
له حكومه‌ت كردوه، به‌شداریمان له حكومه‌ت هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵوێست
و به‌دواداچونی فراكسیۆنه‌كه‌مان نه‌بوه و نابێت، ئێمه به‌ڕێڕه‌وی كاری په‌رله‌مانی
خۆمان كارده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی پێوستبێت وه‌ك نوێنه‌رێكی ویژدان زیندوی خه‌ڵك ده‌یكه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕان و په‌رله‌مانتاره‌كانی رووبه‌روی فشاری سیاسی بوونه‌ته‌وه،
له میدیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش له‌شكرێك له خه‌ڵكی ئاڕاسته‌كراو، كار بۆ
فریودانی رایگشتی و هاوڵاتیان ده‌كات، به جۆرێك په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆیان
ناچالاك و بێ توانان، كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رۆڵی په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان
نادیده بگیرێت.
له‌م خوله‌دا جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خۆی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ناساندووه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی كردویانه جگه له نمایشی ناو په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی
ده‌ستخستنی بابه‌ت بۆ ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاریان له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی
نه‌كردووه، به ده‌گمه‌نیش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی و دوور له واته وات به‌دوای
مه‌له‌فێكدا ڕۆیشتوون.
فشاره‌كانی سه‌ر په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر به ته‌نها به
ناوزڕاندن و هه‌ڕه‌شه نه‌وه‌ستاون، كار گه‌یشتووه‌ته دادگایكردن و لێدانیان.
له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ردوو په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د،
له‌سه‌ر ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچیه‌تی ناو ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه درانه دادگا و پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر
هه‌ڵگیرا.
له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستگیركردن
و دادگایكردنی چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانی بادینانیشدا، ئه‌وه‌ی له ریزی پێشه‌وه‌ی
به‌رگریكردن بووه له دۆسیه‌كه‌دا، فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان بوون له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم
و به‌غدا.
گوڵستان سەعید و شایان
عەسکەری و عەلی حەمەساڵح و به‌ڵێن ئیسماعیل، دوو رۆژ لەناو دادگا‌و لەگەڵ
زیندانیکراوەکانداندان و هاوسۆزو هاوڕێیان بوون و سه‌ردانی ماڵی دهستگیركراوهكانیشیان
كردووه.
له‌م رۆژانه‌شدا غالب محه‌مه‌د، یه‌كێك له چالاكترین په‌رله‌مانتاره‌كانی
عێراق، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا درایه به‌ر بۆكس خه‌نجه‌ر.
گوڵستان سه‌عید
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان به "زه‌مه‌ن"ی وت له
2009 وه كه فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان دروستبووه، په‌رله‌مانتارانی
له‌سه‌نگه‌ری پێشی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن بوون له داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی
كوردستان، ئه‌وه گهواهییهكه خه‌ڵكی كوردستان خۆیان بۆمان ده‌ده‌ن و تازه‌ترین
كه‌یسیش كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی بادینانه ببین كه ئێمه چه‌ند به‌یاننامه‌و چه‌ند
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و چه‌ن حزورمان هه‌بووه له دادگا‌و سه‌ردانی كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوان".
له حاڵێكدا كه ئۆپۆزسیۆنێكی لاواز و نا كارا هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش
له‌لایه‌ن حزبه‌وه كۆتوبه‌ند كراوه، له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی ده‌نگی دلێره و
به‌رگری له خه‌ڵك ده‌كات په‌رله‌مانتاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
له‌شكرێك له هێزی چه‌واشه‌كار هه‌یه و ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، گوایه بزوتنه‌وه‌كه
به‌ره‌ی به‌رگری له خه‌ڵكی به‌جێهیشتووه.