سوودەکانی خواردنی تاعین
02:16 - 23/01/2021
زەمەن-تەندروستی
تاعین بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسان و کانزاکان و ڤیتامینەکان و چەری سوودبەخش چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیت لەوانە:-
- چرچ و لۆچی ناهێڵێت و پێستی دەموچاو شێدار دەکات.
- دەتوانیت تاعین بخەیتەسەر پوکی ددان بۆ نەهێشتنی هەوکردن.
- دەتوانیت بیدەت لەشوێنی دومەڵ و برین بۆ زوو چاکبوونەوەی.
- بەهۆی کانزای مەگنزیۆم تێیدا فشاری خوێن دادەبەزێنێت دڵ و خوێن لەچەند نەخۆشییەک دەپارێزێت.
- بەهۆی کانزی کالسیۆم تێیدا ئێسکەکان پتەو دەکات.
- سەرچاوەی پڕۆتینە و قەبزی ناهێڵێت.
- خانە شێرپەنجەییەکان ناهێڵێت و دژی هەوکردنی ئەندامانی جەستەیە.
- بۆ تەنگە نەفەسی و ڕەبۆ بەسوودە.