بزوتنهوهی گۆڕان و پارتی له كۆبونهوهدان
03:31 - 14/01/2021
ئامانج ئهحمهد له ههولێر
شاندنی بزوتنهوهی گۆڕان و پارتی دیموكراتی
كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجە و هەڵبژاردنی پێشوەختە كۆدهبنهوه.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەفدێکی پارتی
دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەریەک
لە عەلی حسێن و پشتیوان سادق ئەندامانی سەرکردایەتی، سەردانی مەکۆی هەولێری
بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن برزۆ مەجید ئەندامی خانەی
راپەڕاندن و بەختیار عومەر ئەولی و هێمن شێخانی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و کەمال
موسلیم وەزیری بازرگانیی و پیشەسازییەوە پێشوازییان لێکرا.
کۆبونەوەکە لەسەر داواکاریی
پارتی بووە، پێشتر سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی، یەکگرتوی ئیسلامی و یەکێتییان
کردوە، ئامانجیشیان دروستکردنی کۆدەنگی و یەکدەنگی زیاتری لایەنە سیاسییەکانە لە
بەغدا، بەتایبەت لەسەر پرسی بودجەی (2021)ی عێراق کە ئێستا لە پەرلەمان گفتوگۆی
لەسەر دەکرێت بۆ زامنکردنی بەشە بودجەی کوردستان.
پهیامنێری "زهمهن" له ههولێر دهڵێت: یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە، لەسەر
پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە کە بڕیارە مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت، بەتایبەت
ئەمجارە شێوازی هەڵبژاردن جیاوازە لە رابردو بە سیستمی فرەبازنەییە، پارتی داوا
دەکات یەک لیستی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
پێکبهێنرێت.

