ئه‌مریكا جێگره‌وه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسی خسته لیستی تیرۆره‌وه
10:03 - 13/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
وەزارەته‌كانی گه‌نجینه
و دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگه‌یاند، ناوی عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوی، سەرۆک
ئه‌ركانی حەشدی شەعبی عێراق، بۆ لیستی تیرۆر زیادكراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌یوەندی
لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیای حزبوڵای عێراقی و کوشتن و ڕفاندنی خۆپیشاندەران
و کۆنترۆڵکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق و به‌كارهێنانیان بۆ خزمەتی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: عەبدولعەزیز ئەلمحەمەداوی تیرۆریستێکی جیهانییە و لە
لیستی تایبه‌تی فەرمانی جێبەجێکاری 13224دایه.
لە راگەیه‌ندراوه‌کەدا،
هاتووە:"ئەلمحەمەداوی ئەمینداری گشتی پێشووی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵایە، کە ڕێکخراوێکی
تیرۆریستیەو لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی ده‌كرێت و كار بۆ ئه‌جێنداكانی تاران ده‌كات.
وەزارەتی دەرەوە وتی:
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا، بەرپرسن لە هێرشی بۆمبی و هێرشی ڕۆکێت، له‌گه‌ڵ دزینی سه‌رچاوه‌كانی
عێراق هه‌روه‌ها کوشتن و ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و چالاکوانان لە عێراقدا.
لە راگەیه‌ندراوی وەزارەتی
خەزێنەی ئەمریکاشدا هاتووە، ئەلمحەمەداوی ئه‌م ناوانه‌ی بەکارهێناوە "مجیرش،
مەلا مجیرش، ئەلخاڵ، ئەبو فەداک".
ئەلمحەمەداوی، لەئێستادا
به پیاوی ژمارە یەکی ناو ڕێکخراوی حەشدی شەعبی داده‌نرێت. گەورەترین کاریگەری هەیە
لە گروپەکەدا و کۆنترۆڵی سەرچاوە دارایی و چەک و تەقەمەنییەکان دەکات.
زیادكردنی ناوی ئەلمحەمەداوی
بۆ لیستی تیرۆر دوای چه‌ند رۆژێك دێت له زیادكردنی ناوی فالح فەیاز سەرۆکی ده‌سته‌ی
حەشدی شەعبی بۆ ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا، بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی و پێشێلکارییەکانی
مافی مرۆڤ