48 کوردستان

بەپەلە.. مەسرور بارزانی نیگەرانە بەرامبەر ئەمریکا

03:21 - 27/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 نوسینگەی مەسرور بارزانی رایگەیاند: نووسەری ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی  فاینانشەڵ تایمزی ئەمریکی دەقی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی کوردستانی وەک خۆی بڵاونەکردوەتەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٦، ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی ئەمریکی دەقی چاوپێکەوتنێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەڵام نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: نووسەری ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە دەقی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی کوردستانی وەک خۆی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵکو لەبری دەقی قسەکانی سەرۆکوەزیران، بۆچوون و لێکدانەوەی خۆی تێکەڵکردووە.

دەشڵێت: لە چاوپێکەوتنەکەدا مەسرور بارزانی، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق لە کاتێکی هەستیاردایە و لەگەڵ ئەوەشدا بە جێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە چاوپێکەوتنەکەدا باسی لەوەشکردووە: هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار جار ڕووبەڕووی هێرشی موشکی و درۆنی بووەتەوە. بەردەوامبوونی ناسەقامگیریی دۆخی ئاسایشی عێراق، هەڕەشەیە بۆ سەر سیستمی فیدراڵی.
هەر لە چاوپێکەتنەکەدا، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا، مەسرور بارزانی وتویەتی: ئێمە دۆست و هاوپەیمانیی ئەمەریکاین، بەڵام لە هەمانکاتدا دەمانەوێ پەیوەندیی باشیشمان لەگەڵ هەموو دراوسێکانمان لە نێویشیاندا ئێران هەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن