388 عیراق

ئەمڕۆش لە سلێمانى مردن بە کۆرۆنا لە پلەى یەکەمدایە لەسەر ئاستى عێراق

03:20 - 01/12/2020


وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى بڵاوکردەوە، بەپێى ئامارەکە زۆرترین مردن لە پارێزگاى سلێمانى تۆمار کراوە.


وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٢١٨ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌ به‌رامبه‌ردا هەزار و ٨٩٦ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌.

بەپێى ئامارەکە، لە سەرانسەرى عێراقدا ٤٨ توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە ٢٣ یان لە هەرێمى کوردستان بوون، كه‌ ١٣ حاڵه‌تیان له‌ له‌ سلێمانی بووه‌.

لەسەرەتایى سەرهەڵدانى کۆرۆنا لە عێراق، تائێستا، ٥٥٤ هەزار و ٧٦٧ توشبووى کۆرۆنا تۆمار کراوە و  ١٢ هەزارو ٣٠٦ توشبوو گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٨٤ هه‌زار توشبووش چاکبوونەتەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن