438 تەندروستی

سوود و زیانەكانی بەكارهێنانی دەرزی بۆتۆكـس

11:05 - 21/11/2020

زەمەن-تەندروستی

بۆتۆكس بریتیە لە ڕێژەیەكی كەمی ژەهری بەكتریا كە بەشێكی كەمی ماسولكە تووشی شەلەل دەكات، تاوەكو بتوانێت بە شێوەیەكی ساف پێست نیشان بدات.

دەرزی بۆتۆكس یەكێكە لەو چارەسەرانەی بۆ چرچ بوون و پیربونی پێست بەكاردەهێنرێت، ئەویش بەسست كردنی ماسولكە و ساف بوونی ڕووی پێست كە وادەكات چرچی كەم بێتەوە یاخود هەر نەیهێڵێت.

پزیشكانى پسپۆڕی پێست و جوانكاری لەبارەی سوودە گرنگەكانی بۆتۆكسەوە ده‌ڵێن سوودەكانی ده‌رزى بۆتۆكس بریتیە لە لابردنی چاڵ و چرچ و لۆچی و شلبوونەوەی پێستی دەموچاو و جوانتر دەرخستنی پێست و ڕوخسار.

لەبارەی زیانەكانیشیەوە پزیشكه‌كان ئەوەی خستەڕوو زۆرجار نەخۆش هەستیاری هەیە بەرامبەر بۆتۆكس و كێشەی بۆ دروست دەكات، یاخود ئەگەر بێت و بە نەزانانە بەكاربهێنرێت ئەوا پێستەكە خراپ دەكات، ئەگەر هاتوو بەڕێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت ئەوا بەشێكی زۆر لەو ماسولكانە تووشی شەلەل دەبێت و وادەكات لایەكی دەموچاو بەشێوەیەكی ناڕێك یاخود بەلاری دەربكەوێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن